سوریا: نابینە هەڕەشە بۆ سەرئيسرائیل

5 ڕۆژ لەمەوپێش
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، دیمەشق بە نوسراو وەڵامی لیستی ئەو مەرجانەی داوەتەوە کە لەلایەن واشنتۆنەوە پێشنیازکراون لەبەرامبەر هەڵگرتنی بەشێك لە سزاكانی سەر سوریا، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی رۆژئاوا، بەتایبەتی ئەو سزایانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراون.
رۆیتەرز، كە كۆپیەكەی نامەكەی بینوە دەڵێت، حکومەتی سوریا رایگەیاندووە، زۆربەی مەرجەکانی ئەمریکای جێبەجێكردووەو، لە هەوڵی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەشدایە لەسەر هەندێک بابەتی هەڵپەسێردراو.
سەبارەت بە چەکدارە بیانییەکانی ناو سوپای نوێی سوریاش، لە نامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم بابەتە پێویستی بە دانیشتنێکی راوێژکاری فراوانتر هەیە، ئاماژە بەوەشکراوە دەرکردنی پلەی سەربازییەكان راگیراون.
سەبارەت بە گروپە فەلەستینییەکانیش، لە نامەکەدا هاتووە، سوریا نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ لایەنێک بە ئیسرائیلیشەوە، دەسەڵاتداران لیژنەیەک پێکدەهێنن بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی گروپە فەلەستینییەکان لەناوخۆی وڵاتدا، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەم پرسە.
لە سەرەتای مانگی رابردوودا واشنتۆن لیستێكی داواكارى پێشکەش بە دیمەشق کرد کە هەشت مەرجی لەخۆگرتبو، داوای لە حکومەتی نوێی سوریای کردبوو جێبەجێیان بكات، لەوانە لەناوبردنی هەر عەمباركراوێكی چەکی کیمیایی کە مابێتەوە، دڵنیابون لەوەی چەكدارە بیانییەکان پۆستی سەرکردایەتییان پێنادرێت لە دامەزراوەكانی سوریادا.
