ڕۆژنامەی مەعاریف: ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەکەی ئێرانەوە نییە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



یەکەم لێدوانی ئیسرائیل لەسەر تەقینەوە گەورەکەی ڕۆژی شەممە بەندەری بەندەر عەباسی باشووری ئێرانی هەژاند، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە هات.

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی هەر دوای تەقینەوەکانی بەندەر عەباسی ئێران، لە زاری بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل پەیوەندیی بە تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە نییە.

ئەمڕۆ شەممە 26ـی نیسانی 2025، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی ئێران ڕووی دا، بەپێی میدیاکانی ئێرانیش، ئەگەری هەیە تەقینەوەکە  لە ئەمبارێکی ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکاندا ڕووی دابێت.

میدیای ئێران ئاشکرای کردووە، ژمارەی بریندارانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بەرزبووەتەوە بۆ 565 کەس، بەڕێوبەری بەندەرەکەش ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەندەرەکە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و هێشتا ڕزگار نەکراون.

میدیای ئێران ڕەتی کردەوە، هیچ تەقینەوەیەکی دیکە ڕووی دابێت. ئاماژە بەوە دەکەن، هەموو ئەوانەی لە میدیاکان لەبارەی ڕوودانی تەقینەوەی دیکە بڵاو دەکرێنەوە، دوورن لە ڕاستی.

فاتیمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە پاشماوەی کەرەستە کیمیاییەکانی بەندەرەکە دروست بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکرا کردنی ڕاستی ڕووداوەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار