‏ترەمپ داوای راگرتنی دەستبەجێی کڕینی نەوتی ئێران دەکات

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروث سۆشیاڵەوە، لە پەیامێکدا داوای کرد کە دەستبەجێ هەموو جۆرە کڕینی نەوت یان بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان لە ئێران رابگیرێت.

ترەمپ هۆشداریی دا کە هەر وڵاتێک یان کەسێک تەنانەت بڕێکی کەمیش لە نەوت یان بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بکڕێت، راستەوخۆ دەکەوێتە بەر سزای ئەمریکا و ئەم وڵاتانە یان کەسانە بە هیچ شێوەیەک رێگەیان پێ نادرێت بازرگانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بکەن.

ئەم هۆشدارییەی ترەمپ چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی فەرمیی هەڵوەشاندنەوەی گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دێت، کە بڕیار بوو رۆژی شەممە بەڕێوەبچێت.

هەروەها گفتوگۆکانی ئەمڕۆی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپیش هەڵوەشێنراوەتەوە و دواخراوە.

ئەمە فشارێکی نوێیە لەسەر ئێران لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە کە رەنگە کاریگەری لەسەر دانوستانی ئەتۆمیی ئەمریکا هەبێت لەگەڵ ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار