خاچی سوور: وەڵامدانەوەی مرۆیی لە غەززە لە لێواری داڕماندایە

12 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕێکخراوى نێودەوڵەتی خاچی سوور هۆشداری دا کە هاوکاری و بەدەمەوچوونە  مرۆییەکان لە کەرتی غەززە "لە لێواری داڕمانی تەواودایە"، ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەى دوو مانگە ئیسرائیل ڕێگری لە هاتنی هەموو پێداویستییەکانی یارمەتییەکان بکات بۆ ناو خاکی غەززە.

ڕۆژی هەینی ئەو ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر دەستبەجێ دەست بە پێداویستییەکانی فریاگوزاری نەکرێتەوە، ئەوا ICRC ناتوانێت ئەو خۆراک و دەرمان و پێداویستییە سەرەکیانە بەدەستبهێنێت کە پێویستیانە بۆ درێژەدان بە زۆرێک لەو بەرنامانەی کە لە غەززە بەڕێوەی دەبات.

ئەوان لەبەشێکى دیکەى بەیاننامەکەیاندا دووپاتی ئەوە دەکەنەوە، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئیسرائیل پابەندە بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە بەردەستەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی دانیشتوانی مەدەنی لەژێر کۆنترۆڵی ئەودا دابین دەکرێن.

ئەو هۆشداریدا لەوەی "ئەگەر گەمارۆدانەکە بەردەوام بێت، ئەوا بەرنامەکانی وەک چێشتخانە کۆمەڵایەتییەکانی ICRC کە زۆرجار تاکە ژەمێک دابین دەکەن کە خەڵک ڕۆژانە وەریدەگرن، تەنها دەتوانن بۆ چەند هەفتەیەک کاربکەن.

لەلایەکى دیکەوە خاچی سوورى نێودەوڵەتى هۆشداریدا لەوەی ئەو نەخۆشخانە مەیدانییەی کە لە غەززە بەڕێوەی دەبات، بەهەمان شێوە بەدەست "کەمبوونەوەى مەترسیدار لە خۆراک و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ کەمبوونەوەی هەندێک دەرمان و پێداویستییەکان.

جگە لەوەش لیژنەکە ئاماژەی بەوەدا کە "پچڕانی تۆڕەکانی ئاو، لەوانەش داخستنی بۆری ئاو و لەناوبردنی بارهەڵگرەکانی ئاوەڕۆ، مەترسییەکی بەرزی قبوڵنەکراوی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکانی ئاوی دروستکردووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار