سوریا: هێرشەکەى ئیسرائیل هەنگاوێکى مەترسیدارە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکایەتى کۆمارى سوریا ڕایدەگەیەنێت هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکى نزیک لە کۆشکى سەرۆکایەتى سوریا هەنگاوێکى مەترسیدارە، ئەو هێرشەى ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانى سوریا پێچەوانەى هەنگاوەکانە بۆ هێورکردنەوەى دۆخى وڵات.

رۆژی هەینی دووی ئایاری 2025، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان شوێنێکیان لە تەنیشت کۆشکی سەرۆکایەتی بۆردوومان کردووە.

لەبەیاننامەیەکدا، سەرۆکایەتى کۆمارى سوریا دەڵێت ئیدانەی هێرشەكەی دوێنێی ئیسرائیل دەكەین بۆ سەر كۆشكی سەرۆكایەتیی سوریا، هەروەها دەشڵێن: سازش لە سەروەریی و ئاسایشی سوریا ناكەین و بە هەموو ئامرازێكی بەردەست بەرگریی لە مافەكانی گەلەكەمان دەكەین.

هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل دووەم هێرشی سوپای ئیسرائیلە لەم هەفتەیە دەیکاتە سەر سووریا. 
 
هێرشەکانی ئیسرائیل دوای ئەوە هاتن، لە دوو رۆژی رابردوو شەڕی خوێناوی لەنێوان چەکدارانی دروز و هێزە ئەمنییەکانی سەر بە دیمەشق دروستبوو و دەیان کەس کوژران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار