ئەمریکا بەبڕى ٣.٥ ملیار دۆلار مووشەک دەفرۆشێت بە سعودیە 

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمریکا پێش سەردانەکەی ترەمپ بۆ ڕیاز ڕێککەوتنى کڕینى چەکى سەربازى و مووشەکی بە بڕی 3.5 ملیار دۆلاری لەگەڵ سعوودیە پەسەند کرد. ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی پاکێجێکی چەک بە بەهای زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لە سعودیە لە سەردانەکەى ترەمپدا.

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات بکات و چوار رۆژ لەو وڵاتانە بمێنێتەوە.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆنگرێسیان لەڕێککەوتنەکە ئاگادارکردووەتەوە، سعودیه لەکڕینی هەزار موشەکی ئاسمانی بۆ ئاسمانی مامناوەندی AIM-120 لەخۆدەگرێت.

دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگریی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەم فرۆشتنە پێشنیار کراوە پاڵپشتی سیاسەتی دەرەوە و ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەکات لەڕێگەی باشترکردنی ئاسایشی وڵاتێکی هاوبەش کە بەشدارە لە سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەی کەنداو".

ڕێککەوتنەکە سەرەتای ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندرا، پێدەچێت یەکێک بێت لەو فرۆشتنانەى کە ترەمپ لە سەردانەکەیدا بۆ شانشینی ئەمریکا ڕایبگەیەنێت. 

سعودیە پێشتر ڕایگەیاندووە، دەیەوێت لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکا بکات، پێدەچێت وەک ڕێگەیەک بێت بۆ سەرنج ڕاکێشانی ترەمپ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شانشینی سعودیە هەڵبژێرێت بۆ یەکەم گەشتی فەرمی وەک سەرۆک کۆمار. 

کۆشکی سپی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە؛ سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژانی 13 بۆ 16ـی ئایار دەخایەنێت و دەبێتە دووەم سەردانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ دەرەوەی وڵات لە ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی لە 20ـی کانونی دوومی ئەمساڵ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار