پوتین: هیوادارین ناچار نەبین لە ئۆکرانیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنین

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هاوکات لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی دەسەڵات و ئامرازەکانی هەیە بۆ هێنانەدی "کۆتایییەکی لۆژیکی" بۆ ململانێکان.

ڤلادیمێر پوتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا زیادی کرد: پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا ناکات و هیوای خۆی دەربڕی کە ئەمە ڕوونەدات. سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە “ئاشتەوایی نێوان هەردوو وڵات حەتمییە و تەنیا پرسی کاتییە”.

هەروەها ئەو جەختى لەوەکردەوە که ڕوسیا توانای ئەوەى هەیە کە کۆتایی بەشەڕەکە بهێنێت، بەو ئەنجامەشى کەخۆى هیواى بۆ دەخوازێت و دەیەوێت، ئه نجامێک کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا بگونجێت.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە کرێملین ڕۆژی شەممە داوای وەڵامدانەوەی "یەکلاکەرەوە"ی لە ئۆکرانیا کرد بەرامبەر بە پێشنیاری سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئاگربەستی سێ ڕۆژە و ڕەخنەی لە وەڵامی کیێڤ گرت تا ئێستا بە "ناڕوون".

پوتین ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئاگربەستی سێ ڕۆژەی ڕاگەیاند بۆ یادی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەمدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار