فڕۆکەکانی تورکیا و ئیسرائیل نزیک بوون لەپێکدادان لە ئاسمانی دیمەشق

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل کە پێنجشەممەی ڕابردوو شوێنێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشقی پایتەختی کردە ئامانج، کە ئیسرائیل لەو کاتەدا بە پەیامێک بۆ سەرکردایەتی سوریا وەسفی کردبوو، وردەکاری نوێ دەرکەوت.

بەپێى وتەى چەند سەرچاوەیەک لەشەوى هێرشەکەى پێنج شەممەى ڕابردوو کاتێک ئیسرائیل هێرشى کردە سەر سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەشتی سیخوڕییان لەو ناوچەیە ئەنجامدادە کە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تێیدا دەسوڕانەوە.

سەرچاوەکانی تورکیا باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی تورکیا بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی خۆیان سیگناڵی ئاگادارکردنەوەیان بۆ فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ناردووە.

هەروەها پەیوەندییەکی کورتی ڕادیۆیی لە نێوان فڕۆکەکاندا دروست بووە، ئەمەش ڕێگەی بە هەردوولا داوە خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە بەدوور بگرن، بەگوێرەی ماڵپەڕی سۆزجو، ماڵپەڕی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا.

هاوکات، هێرشەکانی ئیسرائیل چەندین شوێنیان کردە ئامانج، لەنێویاندا ئەو شوێنانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریای لایەنگری تورکیاوە کۆنترۆڵکراون، ئەوەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە چەک و لۆجستی و مەشق و ڕاهێنانیان لە تورکیاوە وەرگرتووە، بەپێی کەناڵی 12ی ئیسرائیل.
لە کاتی هەڵمەتی ئیسرائیلدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەشتی سیخوڕییان لەو ناوچەیە ئەنجامدا کە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تێیدا دەسوڕانەوە.

جگە لە هەڵمەتەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، ئیسرائیل لە ماوەی شەوانی هەینی و شەممەدا زیاتر لە ٢٠ هەڵمەتی بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان و کۆگاکانی سەرتاسەری سوریا دەستپێکردووە، کە بە "توندوتیژترین هەڵمەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە" دادەنران، بەپێی ئاژانس فرانس پرێس.

لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل لەو کاتەدا پشتڕاستی کردەوە کە ژێرخانی سەربازیی لە دەوروبەری دیمەشق و ناوچەکانی دیکە کردووەتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار