نەتەنیاهۆ هەڕەشەدەکات: هێرشى فراوانتر دەکەینە سەر حوسییەکان

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

چەند کاتژمێک پاش ئەوەى سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە ئەو موشەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن نیشتەوە و بۆ ماوەیەکی کورت هاتوچۆی ئاسمانی ڕاگرت، لە یەمەنەوە هەڵدرا، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی هەڕەشەئامێزی بڵاوکردەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی بەر لە دانیشتنی داهاتووی کابینەی حکومەت ئەم ئێوارەیە پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل وەک پێشتر کردوویەتی بەرامبەر حوسییەکان هەنگاو دەنێت و هێرشەکانیان لەبەرانبەر ئەو گروپە فراوانتر دەکەن.

هەروەها زیادی کرد: هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی زیاتر لە دژی گرووپی حوسی لە یەمەن ئەنجام دەدەن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا دەکات لە چالاکییەکانی دژی حوسییەکان.

هه ڕوه ها ڕوونی کرده وه که له دانیشتنی کابینه که ی چاوه ڕوان ده کرێت ئێواره ی ئه مڕۆ تاوتوێی قۆناغی داهاتوو له که ڕتی غه ززه بکرێت به پشتبه ستن به ڕاسپارده کانی ئه ڕکانی گشتی.

جەختیشی کردەوە کە فشاری سەربازی بە تەنیا کاریگەر دەبێت و دەبێتە هۆی ئازادکردنی دیلەکان دوای شکستی حەماس.

حوسییەكانی یەمەن لەڕێی مووشەكێكەوە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی تووند دەکات.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، بەیانیی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان نەیتوانیووە رێگری بکات لە مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاڕاستەکراوە و فڕۆكەخانەی بن گۆریونی کردووەتە ئامانج، فریاگوزاریی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکردووە، هەشت برینداری هێرشی سەر فڕۆکەخانەى بن گۆریۆن چارەسەرکراون، بەڵام برینی یەکێکیان سەختە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەدوای کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەلئەبیب و چەند شارێکی دیکەی ئیسرائیل لێدراوە، هەروەها گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەش بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراون و دواتر ئاسایی بوونەتەوە.

لەکاردانەوەی هێرشەکەش، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، “ئەو هێرشە بەبێ وەڵام تێپەڕنابێت و ئەوەی جارێک هێرشیان بکاتە سەریان، ئەوان حەوت جار هێرش دەکەنە سەری.”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار