عێراق و فەرەنسا ئامادەکارى بەستنی کۆنگرەی سێی بەغدا دەکەن

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەرى ئەلعالم جەدید ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام بدات، بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزاری گەورە کە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و ئابووری لەخۆدەگرێت. 

سەردانەکە کە لەلایەن سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بە "گرنگ" وەسف دەکرێت، بەشداری لە سێیەمین خولی کۆنفرانسی بەغدا دەکات. 

هەروەها سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێش ئامادە دەبن، لەوانە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، ئەمەش نیشانەی ئاساییبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی نوێی سوریایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکى کەم ماوە بۆ ئەنجامدانى کۆمکارى لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی ئامادەبوونی سەرۆکی سوریا لە لوتکەکەدا کردەوە بۆ خستنەڕووی دیدگای نوێی سوریا.

بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوە، سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق بەشداریکردنە لە کۆنگرەى سێیەمى بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی دەگرێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا دواخرا، کۆنگرەى یەکەم و دووەم لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بەشداری سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەچووە.

یەکەم کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی، کە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بوو، رۆژی شەممە 28ی ئابی 2021 لە بەغدا کرا.
 
حەوت وڵاتی عەرەبی و بیانی بەشداربوون. وڵاتە بەشداربووەکان بریتی بوون لە: عێراق، کوێت، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، ئوردن، میسر، ئێران، تورکیا و فەرەنسا.
 
کۆنگرەی دووەمی بەغدا لە 20ی کانوونی یەکەمی 2022، لە ناوچەی دەریای مردوو لە  ئوردن بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ساڵی 2023، محەمەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ماکرۆن واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتنە یەکەم ڕێککەوتنی لەجۆرەکەی نێوان بەغدا و پاریس بوو، هەروەها 50 ماددەی هاوکاری لەخۆگرتبوو.

دیارترینیان بەرزکردنەوەی هاریکاری ئەمنی و بەرگری و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی کەرەستەی سەربازی دروستکراوی فەرەنسا، هەروەها کاراکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری سەربازی نێوان هەردوولا، بەگوێرەی بەیاننامە فەرمییە هاوبەشەکانی هەردوولا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار