درووزەکانی سوریا: لەگەڵ رێکخستنى چەکدارییداین نەک رادەستکردنى چەکەکان

2 ڕۆژ لەمەوپێش



گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەى رجال کەرامەی درووزەکانى سوریا، بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتی گوتووە، ئەوان لەگەڵ رێکخستنى چەک و چەکدارییدان، نەک داوای ئەوەیان لێبکرێت چەکەکانیان رادەست بکەن.

ئەبو فەخر دەشڵێت، دۆسیەى رادەستکردنى چەکی دەست درووزەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى بەرگریی، نەک هەر کەس و گرووپێک بیەوێت لێدوانى لەسەر بدات و داوایان لێ بکات چەک رادەست بکەن.

پێیوایە چەکى دەست درووز نەبووەتە مایەى دروستکردنى هەڕەشە و مەترسی، تەنها بۆ بەرگرییکردن لە خاک و ئاو و ناوچە و شەرەفمان بەکارمان هێناوە.

گوتەبێژەکە سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر درووزەکان دەڵێت، هێشتا لە پارێزگای سوەیدا و شار و شارۆچکە و گوندەوارەکانى، مەترسیی لەسەر درووزەکان هەیە، هێزەکانیان بە چەکی سووک و ناوەند، بەردەوام لە ئەرکی پاراستن و بەرگرییکردندان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار