لاڤرۆڤ: هەموو ئەوروپا لەشەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا

دوێنێ



 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو ئەوروپا لەگەڵ ڕووسیا لە شەڕدایە. ئەم هێزانە جارێکی دیکە لەژێر ئاڵای نازیزمدا یەکیانگرتووەو پشتیوانییان لە ڕژێمەکەى ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە ئۆکرانیا دەکەن.

لە میانی مەراسیمی تاجە گوڵینەدان لەوەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ سی شەممە سێرگی لاڤرۆڤ وتى: ئێستا ئەوروپییەکانیش لە ژێر ئاڵای نازییەکان لە دژی ئێمە یەکگرتوو بوون و بە مانای وشەیی وشەکە، پشتگیری لە ڕژێمی ڕەگەزپەرست و دژە ڕووسیی زێلێنسکی دەکەن.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، وەک لە ئۆپەراسیۆنی بیرنەکراوەدا (پلانی بەریتانیا بۆ هێرشکردنە سەر یەکێتی سۆڤیەت لەسەر فەرمانی وینستن چەرچڵ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٥)دا ڕوویدا، لە ئێستادا هەڕەشەی شکست لە ڕووسیا دەکەن.

جەنگی ئۆکراینا و رووسیا زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە. لە کانوونی دووەمی ئە م ساڵەوە ئیدارەی ترەمپ هەوڵەکانی بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە چڕکردووەتەوە، بەڵام جگە لە دوو ئاگربەستی کورتی و ئامانجدار نەبوونەتە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

هەوڵەکانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکراینا بەردەوامە، بەڵام ئەو بەڵێنەی کە لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن دای و رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا کۆتایی بە جەنگەکە دەهێنێت، دەرکەوت کە خەیاڵە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار