ترەمپ: حوسییەکان دەڵێن شەڕ ڕادەگرن و ئێمەش بۆردومانیان ناکەین

دوێنێ



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاند، حوسییەکان تەسلیمبوون و ئەوان هێرشەکانیان لە دەریادا ڕادەگرن، هێرشەکانى سوپاى ئەمریکاش بۆ سەر یەمەن ڕادەگیرێت.

ئێوارەى ئەمرۆ ترەمپ لە ئۆفیسی ئۆڤاڵەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت: حوسیەکان نایانەوێت شەڕ بکەن، داوایان لێکردووین هێرشەکان رابگرین ئێمەش ڕێز لەوە دەگرین. ​​ئێمە بۆردومانەکان ڕادەگرین، بەڵام بەمەرجى خۆڕادەستکردن.

ئەو وتیشى: ئەو گرووپە یاخیبووە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ناوچەکە ڕادەگرن، ئێمەش بۆردومانەکان بۆ سەر ئامانجەکانی حوسییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر دەستبەجێ دەوستێنین.

حوسییەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل و هاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان کەشتییەکانی دەریای سوور دەکەنە ئامانج.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعباین  لە یەمەن کردە ئامانج. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن ئەنجامداوە.

ئەوەى پشتڕاستکردەوە کە تەرمیناڵی سەرنشینانی فڕۆکەخانەی سەنعا و هەموو فڕۆکەکانی ناوەوەی کراونەتە ئامانج و فڕۆکەخانەکە بە تەواوی داخراوەو وێرانبووە.

حوسییەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل و هاودەنگی لەگەڵ فەلەستینییەکان کەشتییەکانی دەریای سوور دەکەنە ئامانج.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 8ی ئایار یاخود هەینی 9ی ئایار و پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "راگەیێندراوێکی زۆر گرنگم دەبێت، کە لەبارەی بابەتێکی زۆر گرنگە و یەکێک دەبێت لەو راگەیێندراوانەی چەندین ساڵە شتی وا نەبووبێت لەبارەی بابەتێکی دیاریکراو."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار