سەرۆک وەزیرانی کەنەدا: کەنەدا بۆ فرۆشتن نییە

دوێنێ
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەکۆشکى سپى وەڵامێکى توندى قسەیەکى ترەمپى دایەوەو لەبەردەم ڕۆژنامەنوسان راستەوخۆ وتی، "کەنەدا بۆ فرۆشتن نییە."
رۆژی سێشەممە 6ی ئاداری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کۆبووەوە و پێش کۆبوونەوەکە، ترەمپ دەربارەی چەندین پرسی گەرمی جیهان قسەی کرد.
لەبارەی پەیوەندییەکانی داهاتوویان لەگەڵ کەنەدا، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەگەر کەنەدا ببێتە 51ـەمین ویلایەتی ئەمریکا، ئەوا هاوسەرگیرییەکی نایاب دەبێت.
ترەمپ لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کەنەدا لە داهاتوودا هەرچۆنێک بێت، "ئەو حەز دەکات" رێککەوتنێکی نوێی بازرگانییان هەبێت، "لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا خاڵە سەختەکان تاوتوێ دەکەم."
مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کەیەکەمجارە لەگەڵ ترەمپ وتووێژدەکات، وتى: کەنەدا بۆ فرۆشتن نییە هەرگیزیش بۆ فرۆشتن نابێت.
رۆژی 01ـی شوباتی 2025، ترەمپ لە فەرمانێکدا 25٪ پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی کەنەدا و مەکسیک و 10٪ی پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانی چیندا سەپاند.
کارنی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٨ی نیساندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا لەکاتى هەڵمەتى هەڵبژاردندا ئەوەى دووپاتدەکردەوە کە وڵاتەکەی هەرگیز نابێتە بەشێک لە ئەمریکا؛ بەڵێنیش دەدات دژی پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی بوەستێتەوە.
