ئاگربەستى حوسییەکان بۆ سەرکەوتنى دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانە

23 كاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵاى وەزارەتى بەرگری ئەمریکا، بۆ سی ئێن ئێن پشتڕاستی کردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئەمریکا ڕێنمایی وەرگرتووە بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر حوسییەکان.
ئەم ڕاگەیاندنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە، دوای چالاکیی دیپلۆماسی چڕ و پڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان ئەمریکا و عومان و حوسییەکان هات، بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و حوسییەکان بۆ هێرش نەکردنە سەر یەکتر ئامانجی بەرزکردنەوەی چانسى دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانە، بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن.
تا ئێستا کاتی بەڕێوەچوونی گەڕى چوارەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران ڕوون نییە.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، بەهۆی زنجیرە هێرشەکانیانەوە بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن، ئەو گرووپەیان لاواز کردووە و "حووسییەکان رازی بوون بەوەی هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرن." هاوکات دەشڵێت، پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "راگەیێندراوێکی گرنگ"ی دەبێت
رۆژی سێشەممە 6ی ئاداری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەنەدا کۆبووەوە و پێش کۆبوونەوەکە، ترەمپ دەربارەی چەندین پرسی گەرمی جیهان قسەی کرد.
سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای ئەمریکا بۆسەر حووسییەکان، ترەمپ رایگەیاند، حووسییەکان "رازی بوون هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییەکان رابگرن،" بەبێ ئەوەی ترەمپ هیچ وردەکارییەک لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
هەر لەوبارەیەوە ترەمپ گوتی، "حووسییەکان رایانگەیاندووە، چیدی نایانەوێت شەڕ بکەن. ئێمەش رێز لەو بڕیارە دەگرین و بۆردوومانەکان رادەگرین، ئەوان خۆیان بەدەستەوە داوە."
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات و لەوبارەیەوە گوتی، پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکات، "راگەیاندنێکی زۆر زۆر گەورەمان دەبێت، ئەوەندە گەورەیە، دەگاتە لووتکە. هیچتان لەبارەیەوە پێناڵێم، ئەوەندە نەبێت شتێکی زۆر ئەرێنییە،" بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی زیاتر بدات.
ترەمپ لە لێدوانەکانی ئۆفیسی ئۆڤاڵدا، مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی خۆی ڕاسپارد کە "هەموو لایەک ئاگادار بکاتەوە". ڕوبیۆ ئەم تێگەیشتنەی بە "پێشکەوتنێکی گرنگ" وەسف کردووە.
ڕوبیۆ دەڵێت: ئەمە هەمیشە پرسێکی ئازادی کەشتیوانی بووە. "ئەمە کەسانێک بوون کە بە چەکی ئاڵۆز چەکدار بوون و هەڕەشەیان لە کەشتیوانی جیهانی دەکرد، ئەرکەکەش ئەوە بوو کە وەستاندنی ئەوە بوو. ئەگەر بڕیارە بوەستێنن، دەتوانین بیانوەستێنین. پێموایە ئەوە پێشهاتێکی گرنگە."
