ڕۆژنامەیەکى تورکیا: ئەنقەرە هێرشێکی پەیجەری لە لوبنان پووچەڵکردوەتەوە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ڕۆژنامەیەکی تورکی لەزارى بەرپرسانی لوبنانەوە بڵاویاکردەوە، هەواڵگری تورکیا ساڵی ڕابردوو هێرشێکی لە دوورەوە بە کەڵک وەرگرتن لە پەیجەرەکان لە لوبنان پووچەڵ کردەوە.

ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشە هاوشێوەکانی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی دەیان و برینداربوونی هەزاران کەس لە نێویاندا ئەندامانی گرووپی حزبوڵای لوبنانی.

ڕۆژنامەی دەیلی سەباح ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لە ڕێگەی هۆنگ کۆنگەوە بەرەو بەیروت دەست بەسەر 1300 پەیجەر و 710 شەحن کە تەقەمەنییان تێدابووە، لەناو بارێکدا گیراوە.

بەرپرسێکی ئەمنی تورکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕاپۆرتەکەی بۆ ڕۆژنامەکە پشتڕاست کردەوە بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

لای خۆیەوە یوسف ئەلزین، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حبوڵا، بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەوان، چەند ڕۆژێک دوای هێرشەکانی پەیجەرەکانی ١٧ی ئەیلول لە لوبنان و سوریا، هەواڵگری تورکیای ئاگادارکردووەتەوە، کە بارێکی پەیجەر ڕەوانەی لوبنان دەکرێت.

ئەلزین ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا دەستیان بەسەر ئەو ئامێرانەدا گرتووە و پێدەچێت لەناویانبردبێت.

رۆژی 17 ئەیلولی ساڵى ڕابردوو هەزاران ئامێری پەیجەر لە لوبنان تەقینەوە. رۆژێک دواتر سەدان ئامێری وۆکی تۆکی تەقینەوە؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو ئامێرانە 39 کەس کوژران و 3 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

حیزبوڵڵای لوبنانی لە 8 تشرینی یەکەمی 2023وە هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل و لەو کاتەوە تا ئێستا شەڕی حیزبوڵا و ئیسرائیل بەردەوامە.  
 
لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە لە تشرینی یەکەمی پار، حیزبوڵڵای لوبنان ئەندامانی ئاگادار کردەوە زۆر مۆبایل بەکارنەهێنن و لەبری ئەوە، سیستمی پەیوەندی نێوخۆیی گرووپەکە بەکاربهێنن، ئەوەش وەکو رێکارێک بۆ خۆپاراستن لە هاککەرانی ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار