ڕۆیتەرز: ئیمارات نێوەندگیرى دانوستانى نهێنی نێوان ئیسرائیل و سوریا دەکات

دوێنێ



ئاژانسى ڕۆیتەرز لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئیمارات لینکێکى دروستکردوە بۆ دانوستانی نێوان ئیسرائیل و سوریا، سێ کەسی ئاگادار لەو بابەتە دەڵێن، لە کاتێکدا بەرپرسانى نوێی سوریا داوای یارمەتی ناوچەیی دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ  لەگەڵ دراوسێی باشووریان.

سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریا و بەرپرسێکی هەواڵگریی ناوچەکە ڕایگەیاند، پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکان کە پێشتر باس نەکراون، لەسەر بابەتی ئەمنی و هەواڵگری و دروستکردنی متمانەی نێوان دوو دەوڵەتە کە هیچ پەیوەندییەکی فەرمییان نییە، کەسێک کە زانیاری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو بابەتە هەبێت.

بەوتەى سەرچاوەیەکیان، هەوڵى نێوەندگیرى ئیمارات، لە١٣ى نیسانى ڕابردوو دەستیپێکردوە، دواى ئەوەى ئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریا سەردانى ئەو وڵاتەى کردووە.

بەشێوەیەکى گشتى لە ئێستادا سەرنجى کۆبوونەوەکان لەسەر بابەتە تەکنیکیەکانە، هیچ ئەگەرێکیش نییە ئەو داونوستانانە سەربگرێت، سەرچاوە ئەمنییە باڵاکەی سوریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو پرسەکانەى پەیوەستن بە ئەمنییەوە، تیشکی خراوەتەسەر لەگەڵ چەند فایلێکی تیرۆر.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی سەربازی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیلەوە هەیە لە سوریا، هیچ گفتوگۆیەکى لەسەر نەکراوەو کەوتوونەتە دەرەوەی بازنەی کۆبونەوەکان لەئێستادا.

سەرچاوە هەواڵگرییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی ئەمنی ئیمارات و بەرپرسانی هەواڵگری سوریا و بەرپرسانی پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل بەشداربوون.

ئەو کۆبوونەوەو نێوەندگیریانە پێش هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا لە هەفتەی ڕابردوودا بوو کە یەکێکیان تەنها 500 مەتر لە کۆشکی سەرۆکایەتی دیمەشقەوە دوورە، ڕۆیتەرز نەیتوانی ئەوە بسەلمێنێت کە ئایا هیچ هەماهەنگیەک هەبووە لە دوای ڕوودانی هێرشەکانەوە یان نا.

ئیسرائیل هێرشەکانی وەک پەیامێک بۆ فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا لە چوارچێوەی کاردانەوە بە هەڕەشەکان لە دژی دروزەکانی سوریا، کە مەزهەبێکی کەمینەیە و لقێکی ئیسلامە و لایەنگرانی لە سوریا و لوبنان و ئیسرائیلدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار