واشنتۆن حکومەتێکی کاتی لەغەززە پێکدەهێنێت

21 كاتژمێر لەمەوپێش



واشنتۆن بەنیازە حکومەتێکی کاتی لە غەززە بە سەرۆکایەتی بەرپرسێکی ئەمریکی پێکبهێنێت، ئەمەش بەپێى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە.

ڕۆیتەرز ئەوەشى زیادکردوە ئەمریکا لە چوارچێوەی ئیدارەی غەززە تەکنۆکراتە فەلەستینییەکان دادەمەزرێنێت.

پێنج کەسی ئاگادار لە غەززە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل لە دوای جەنگەوە تاوتوێی ئەگەری سەرکردایەتیکردنی ئیدارەیەکی کاتی واشنتۆنیان لە غەززە کردووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، چەند ڕاوێژکارێک لەسەر ئاستی باڵا  کاربۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی بە سەرۆکایەتیی بەرپرسێکی ئەمریکی دەکەن، ئەمەش بۆ سەرپەرشتیکردنی کەرتى غەززیە تا ئەو کاتەی ئەو کەرتە کارى چەک داماڵینی سەربازی بۆدەکرێت  سەقامگیری ئارامى دروستدەکرێت.

ئەو پێنج سەرچاوەیە ڕوونیان کردەوە کە گفتوگۆکان کە تا ئێستاش سەرەتایین، ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ خشتەیەکی کاتی دیاریکراو بۆ ماوەی مانەوەی ئیدارەیەکی لەو شێوەیە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دانەنرێت، چونکە ئەوە بەندە بە بارودۆخەکەوە کەچی ڕودەدات لەداهاتوودا.

پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە، سەرچاوەکانی کەناڵى ئەلعەرەبییە ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەژێر فشاری ئەمریکادا پێشنیارێکی نوێ سەبارەت بە غەززە دادەڕێژرێت. 

ئەو سەرچاوانە پشتڕاستیان کردەوە کە پێشنیازەکە بریتییە لە کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت و دامەزراندنی خاڵە تایبەتەکان بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە.

سەرچاوەکانی ئەلعەرەبییە بڵاویانکردەوە کە ناوبژیوانان بە دوای کۆتایی هێنان بە پێشنیازێکی نوێ لە بارەی غەززە بەر لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بۆ ناوچەکە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بە بەرپرسیارێتی ئەمریکا لە هاتنە ناوەوە و دابەشکردنی هاوکارییەکان بۆ غەززە لە ئارادایە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ناوبژیوانەکان ئەمریکایان ئاگادارکردووەتەوە لە ڕەتکردنەوەی ئیسرائیل کە بەرپرسیارە لە دابەشکردنی هاوکارییەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە میسر و قەتەر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕۆژی چوارشەممە هەوڵەکانی نێوەندگیرییان بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار