ئیسرائیل هەڕەشەى توند لەئێران دەکات

9 كاتژمێر لەمەوپێش



یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی لە حووسییەکانی یەمەن کرد و دەڵێت: ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوا گورزی توندیان لە حووسییەکان دەدەین.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئایاری 2025، هۆشداریدا لە پشتیوانی ئێران بۆ حووسییەکان لە بواری دارایی و پڕچەککردن. گوتی: من سەرکردایەتی ئێران ئاگادار دەکەمەوە کە پارە و چەک بۆحووسییەکان ئاڕاستە دەکەن، ئەوەی بەرامبەر حووسییەکان کردمان بەرامبەر ئێرانیش دەیکەین.

دەشڵێت: سەردەمی بریکاری کۆتایی هاتووە، ئێستا بەرەی خراپەکاری داڕماوە.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر حووسییەکانی کردی، بە ئێرانیش دەیکات." بە ئاماژەدان بەو لێدانانەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە دژی شوێنەکانی حووسییەکان لە یەمەن دەستی پێ کرد.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە ئیسرائیل توانای بەرگریی لەخۆی هەیە، بە هێزەکانی خۆی بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەک و هەر دوژمنێک دەوەستێتەوە بەبێ دوودڵی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەی بەوەدا "ئەوەی ئێمە لە بەیروت بەرامبەر حزبوڵلا، حەماس لە غەززە، ئەسەد لە دیمەشق و حووسییەکان لە یەمەنمان کرد - لە تارانیش دەیکەین."

لە بەرامبەردا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە "وڵاتەکەی ئیسرائیل توانای بەرگریکردن لە خۆی هەیە." بە ئاماژەدان بەو ڕێککەوتنەی ئەمەریکا و حووسییەکان لە ڕێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە.

بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، سێشەممەی ڕابردوو ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حووسییەکان و ئەمەریکای ڕاگەیاند و گوتی "هیچ لایەنێک هێرش ناکاتە سەر لایەنەکەی دیکە، لەنێویاندا کەشتییە ئەمەریکییەکان لە دەریای سوور و گەرووی باب ئەلمەندەب". بەڵام سەرکردەکانی حووسییەکان ئەو ڕێککەوتنەیان بە درۆ خستەوە و دەڵێن، هیچ ڕیککەوتنێک نەکراوە و دوورە لە ڕاستییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار