عێراقچی: پیلانی هێرشی تیرۆریستی لەنێو بەریتانیا ڕەتدەکەینەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش
دوابەدوای دەستگیرکردنی ئێرانییەکان لە بەریتانیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە وڵاتەکەی لە پیلانێک بۆ بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە وتی: ئێران بە توندی ڕەتیدەکاتەوە هەر جۆرە تێوەگلانێک لەم جۆرە کارانەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت لە بارەی پیلانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییە فەرمییەکانەوە لە هیچ تۆمەتێک ئاگادارنەکراینەوە.
عەباس عێراقچى وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەوەش دەخاتە ڕوو بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرت و دەنگۆیانە لەم كاتەدا گومانەکان دروست دەکات، هاوكاری هەر لێكۆڵینەوەیەك دەكەین كە بەریتانیا لەو بارەوە ئەنجامی بدات.
رۆژی یەکشەممە، 4ـی ئایاری 2025، لە دوو ئۆپەراسیۆنی پۆلیس و دژەتیرۆری بەریتانیادا 8 کەس بەتۆمەتی "پیلانی هێرشی تیرۆریستی لەنێو بەریتانیا" دەستگیر کران.
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا پێنج گومانلێکراو دەستگیرکران کە چواریان ئێرانی بوون؛ لە ئۆپەراسیۆنی دووەمیشدا سێ ئێرانی دەستگیر کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، دەستگیرکراوەکان تەمەنیان لەنێوان 29 بۆ 55 ساڵە؛ ئۆپەراسیۆنەکانیش لە شارەکانی لەندەن، مانچستەر و سویندن بوون.
