سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: تره‌مپ له ناتانیاهۆ بێ‌ئومێد بووه

3 كاتژمێر لەمەوپێش
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بێ‌ئومێد بووه؛ ده‌شڵێت، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسرائیل هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات.
پێنجشه‌ممه، 8ـی ئایاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له جۆو بایدن، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا گوتی: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تا دێت هه‌ست به بێئومێدی زیاتر ده‌كات به‌رانبه‌ر به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بۆیه بڕیاری داوه به‌بێ پرس و هه‌ماهه‌نگی و گه‌ڕانه‌وه بۆ بۆچوونه‌كانی ناتانیاهۆ، جووڵه ستراتیژییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێ بكات.
به پێی ڕۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هیوم"، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و ناتانیاهۆ ئاڵۆزییان تێ كه‌وتووه. هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، تره‌مپ چیتر ئاماده نییه چاوه‌ڕوانی ئیسرائیل بكات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، بۆیه بڕیاری داوه تاكلایه‌نانه ده‌سته‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.
به پێی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ستی به‌وه كردووه، ناتانیاهۆ سستی له بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ده‌كات كه پێویسته ده‌روازه‌یه‌ك بن بۆ دۆسیه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه.
پێشتریش بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، نیگەرانی خۆی لە رێككەوتنی نێوان ئەمەریكیەكان و حوسییەكانی یەمەن دەربڕى، دەڵێت "یەك بنەما هەیە رێنماییمان دەكات، ئیسرائیل بە تەنها بەرگریی لەخۆی دەكات لە بەرامبەر هەڕەشەكان لەهەر شوێنێك بێت".
بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بە راگرتنی هێرشی سەر حوسییەكانی یەمەن، كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە، لە ئیسرائیل دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەكەی ئەمەریكا بەرزبووەتەوە سەبارەت بەوەی هیچ هەماهەنگییەك لەنێوان ئیسرائیل و ئەمەریكا نەبووە سەبارەت بەو هەنگاوە.
میدیاكانی ئیسرائیل، نەبوونی هەماهەنگی پێشوەختەی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل لە پرسی حوسیەكان بەوە لێكدەدەنەوە كە ئەمەریكا دەستبەرداری ئیسرائیل بووە.
پێشتر ترەمپ رایگەیاند "حوسییەكان لەبەرامبەر هێرشەكان چۆكیان داداوە و داوایان لە ئەمەریكا كردووە هێرشەكان دژیان بوەستێنێت". وتیشی "بەوهۆیەوە دەستبەجێ هێرشی ئەمەریكا وەستاوە".
سەرۆكی ئەمەریكا وتی "هەواڵی باشمان پێگەیشتووە، حوسیەكان رایانگەیاندووە كە شەڕیان ناوێت، ئێمەش وەڵاممان دایەوە، هێرشەكان دەوەستێنین، ئەوان رادەست بوون، بەڵینیان داوە كە كەشتییەكان نەكەنە ئامانج، كە ئەوەش لە سەرەتاوە ئامانجی ئێمە بووە، پێموایە ئەو راگەیاندنە شتێكی ئەرێنییە".
دەسەڵاتدارێتی میرنشینی عوممان رۆژی سێشەممە هەواڵی رێككەوتنی ئەمەریكا و حوسییەكانی یەمەنی راگەیاند، كە راگرتنی شەڕ و راگرتنی بە ئامانجگرتنی كەشتییە بازرگانییەكان لە دەریای سور و گەرووی بابولمەندەب دەگرێتەوە، ئەمەش دوای چەند هەفتەیەك لە چڕبوونەوەی هێرشی ئاسمانیی ئەمەریكا بۆسەر یەمەن، كە بەمدواییە ئیسرائیلیش بەشداریی تێداكرد.
