سوپای پاسداران: دەرگای دۆزەخ بە ڕووی ئیسرائیلدا دەکەینەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران ڕایدەگەیەنێت دوژمنان لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا ئاگادار دەکەمەوە کە ئەگەر بەردەوام بن لە هەڵەکردن دەروازەی دۆزەختان بەسەردا دەکەینەوە، یەک مووشەکی ئەنسار اللەتان نەشکاند، کەواتە چۆن بەرگەی ئەو هەمووە  مووشەکەی ئێران دەگرن بۆیە  بێدەنگ دانیشن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەمڕۆ پێنج شەممە حەسەن سەلامی فەرماندەى گشتى سوپای پاسدارانى ئێران لە ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانى ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشووى ئیران، لە مەشهەدەوە،  بە ئاماژەدان بە ساڵیادی کوژرانى ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانى وتى "ئەوان ئەستێرەی خزمەت بوون کە بە ژیانی هەتاهەتایی گەیشتن".

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاگاداری بەرپسانى ئیسرائیل و ئەمریکا واز لەهەڕەبهێنن، ئەگەر بەردەوام بن لە هەڵەکردن دەروازەکانی دۆزەختان بۆ دەکرێتەوە. ئەمە بە هەڕەشەیەکی جددی بزانن.

وتیشى: ئێمە ئامادەکارییەکی بەرفراوانمان بۆ ئێوە کردووە، ئەگەر هەڵەیەکتان کرد، بەڵایەکی وا بەسەرتاندا دەهێنین کە لەبیرتان نەچێتەوە؛ ئێوە نەتتوانی ڕێگری بکەن لە بەرکەوتنی مووشەکێک لە یەمەنەوە لە فڕۆکەخانەکەت، کەواتە چۆن چاوەڕێی بینینی هەزاران مووشەک لە ئاسمانی خۆت دەکەیت؟ بۆیە دانیشە.

ژەنەڕاڵ سەلامی ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، سەبارەت بە بەرپرسانی ئەمریکی؛ ئێمە یەک شتمان هەیە بۆتان بڵێین، ئەویش ئەوەیە کە لەسەر پرسی ئەتۆمی، هەرچەندە حەز و ئەولەویەتی ئێمە بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، دوور لە کەشوهەوای هەڕەشەکان و لە کایەی دیپلۆماسیدا، ئەگەر هەڕەشە بکەن، ئێمە ئامادەین بۆ شەڕ بە هەر قەبارەیەک بێت. 

وتیشى: لەم ڕۆژانەدا جارێکی تر خۆتت نیشان دا کە متمانەت پێی نییە بە هەڕەشەی نوێ. ئەمە بزانن و ئاگاداربن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئیرادەی سیاسی خۆی خۆبەخشانە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناڕوات و لەسەر بنەمای بیروباوەڕی خۆی لە دوکتورینی بەرگریی خۆی دوورخستووەتەوە. ئەمەش باجێکی گرنگی هەیە و نەتەوەی ئێران دەستبەرداری بەرژەوەندییە ژیانییەکانی نابێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار