هێزی دەریایی هیندستان هێرش کردە سەر چەند ئامانجێک لە پاکستان

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێن دی تی ڤی هیندستان، هێزی دەریایی هیندستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 9ـی ئایاری 2025 هێرشی کردە سەر چەند ئامانجێک لە پاکستان.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەوەی پاکستان هەوڵی داوە هێرشی مووشەکی بکاتە سەر جامو و کشمیر، هێزی دەریایی هیندستان هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی دژی چەندان ئامانج  دەستپێکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی هیندستان، گرژیی نێوان هیندستان و پاکستان لە دوای هێرشی چەکداری لە ناوچەی پەهالگام لە جامو و کشمیر بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و گەشتیاران لە 22ـی نیساندا پەرەی سەندووە و بەهۆیەوە 26 کەس کوژراون.

هیندستان پاکستان تۆمەتبار دەکات بەوەی لە پشت "هێرشە تیرۆریستییەکە" بێت لە ناوچەی پەهالگام، ئیسلام ئابادیش ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبووبێت لەو هێرشەدا.

لای خۆیەوە خواجە محەممەد ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستان داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە هێرشەکە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار