تاران: سبەی عێراقچی سەردانی سعودیە و قەتەر دەکات

7 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێش گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ ناوچەکە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی شەممە سەفەری سعوودیە و قەتەر دەکات.
لەبەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ هەینى لەسەر ماڵپەرەکەى بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئێران، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات عەباس عێراقچى یەکەمجا دەچێتە ڕیازى پایتەختى سعودیە بۆ دیدار و دانوستان له گه ڵ به ڕپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو عێراقچى دواتر سەردانی دەوحە دەکات "بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گفتوگۆی عەرەبی و ئێران.
ئەم سەردانانە لەکاتێکدایە، پێدەچێت چوارەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا یەکشەممەی داهاتوو لە پایتەختی عومان بەڕێوە بچێت.
هەروەها بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات بکات.
لەلایەکى دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بوونی دامەزراوەی نهێنیی ئەتۆمی لە پارێزگای سێمنانی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە، هەواڵەکەش بە کاری ئیسرائیل ناودەبات.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رۆژی پێنجشەممە 8ی ئایار لە رێگای چەند وێنەیەکی مانگی دەستکردەوە بڵاویکردەوە، ئێران دامەزارەوەیەکى نهێنیی ئەتۆمی لە پارێزگای سێمنان بە رووبەری دوو هەزارو 500 هێکتار هەیە.
عێراقچی، لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس،هەواڵەکەی فۆکس نیوزى بە پروپاگەندەی ئیسرائیل ناوبرد و رایگەیاند، ئیسرائیل لە رێگای بەکرێگیراوەکانی وەکو موجاهیدینی خەلق سود لەوە وەردەگرێت.
