ویتکۆف: ئێرانییەکان لە دۆخێکی ئارامتردان وەک لە دە ساڵ لەمەوبەر

12 كاتژمێر لەمەوپێش



بڕیارە، واشنتۆن و تاران ڕۆژی یەکشەممە خولی نوێی دانوستانەکان ئەنجام دەدەن، بەسەر پەرشتى ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکانیان دەکەن.

پێشنیاری وەزیری دەرەوەی عومان بۆ سازدانی گەڕی چوارەم دانوستان لە رۆژی یەكشەممەی ئایندە، لەلایەن تارانەوە پەسەندكراوە.

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەچاوپێکەوتنێکدا بەمیدیاکانى ئەمریکاى ڕاگەیاندووە، ئەگەر دانوستانەکانی یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ ئێران بەرهەمى نەبێت بەردەوام نابین و ڕێگایەکی دیکە دەگرینە بەر، ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئێرانییەکان لە دۆخێکی ئارامتردان وەک لە دە ساڵ لەمەوبەر.

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، ویتکۆف، وتیشى: ڕێگریکردن لە ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم، واتە ڕێگریکردن لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی. ئەو هەروەها باسی لەوە کرد کە لە کاتی دانوستانەکاندا ئێران دووپاتی کردۆتەوە کە نایەوێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئەمەش شتێک کە ساڵانێکە بەرپرسانی ئێران دەڵێن.

 بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئاکسیۆس، ڕۆژی پێنجشەممە، 8-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی نهێنی لە کۆشکی سپی لەگەڵ 'ڕۆن دێرمەر'، وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل و چەند ڕاوێژکارێکی نزیکی نەتانیاهۆ کۆبووەتەوە و سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان کردووە و لایەنی ئیسرائیلی نیگەرانیی خۆیان لە ئاراستەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران نیشان داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار