یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی لە نێوان دوو بەرپرسى هیندستان و پاکستان ئەنجامدرا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لە کاتێکدا کە پەرەسەندنی بێ وێنەی نێوان هیندستان و پاکستان لە چوارشەممەی ڕابردووەوە بەردەوامە، سەرچاوە ئاگادارەکان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە کە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردوولا ڕوویداوە.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسلام ئاباد بەدوای کۆبوونەوەیەکدایە لەگەڵ نیودەلهی، بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن نیوز.

هەروەها ڕوونیکردەوە کە دۆخی ناوخۆی پاکستان "خراپ" بووە، ئەمەش وایکردووە ئیسلام ئاباد بەدوای پەیوەندیدا بگەڕێت لەگەڵ نیودەلهی. ئاماژەی بەوەشکرد، کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ هیندستان دامەزراون بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی هەردوو وڵات.

بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی هیندستان و پاکستانەوە نەبووە.

شەوى سێ شەممەى ڕابردوو هیندستان هێرشێکی موشەکی بۆسەر چەند ناوچەیەکى پاکستان دەستپێکرد و سوپای پاکستانیش بەڵێنى وەڵامدانەوە دەدات، لەکاتێکدا کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی خاوەن چەکى ئەتۆمی ماوەیەکە پەرەی سەندووە.

گرژییەکانى نێوان هەردوو وڵات لە ناوەڕاستى نیسانى ئەمساڵەوە زیادیانکردووە، ئەوەش دواى هێرشى چەکداران لەناوچەى باهالگامى هەرێمى کشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ سەر ژمارەیەک گەشتیار کە بەهۆیەوە 26 کەس کوژران.

هیندستان پەنجەى تۆمەتى ئاڕاستەى پاکستان کرد، ئەوەش گرژیی لە نێوان هەردوو وڵات لێکەوتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی پاکستان محەمەد ئیسحاق دار تەنیا ئامادەیی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ کەمکردنەوەی دۆخەکە ئەگەر هیندستان پابەند بێت.

ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناوخۆیی ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە "تۆپەکە لە یاریگای هیندستاندایە سەبارەت بە کەمکردنەوەی دۆخی ئەمنی".

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هیندستان هێرشی زیاتر ئەنجام نەدات، وڵاتەکەی بیر لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دەکات.

زیادبوونى گرژیی نێوان دەوڵەتانی دراوسێ بەهۆی کۆمەڵکوژی گەشتیاران لە مانگی ڕابردوودا لە کشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی هیندستاندایە، سەریهەڵدا. لە بەرامبەردا هیندستان ڕۆژی چوارشەممە "ئۆپەراسیۆنی سندوور"ی لە هەردوو شاری کشمیری پاکستان و پاکستان بەڕێوەبرد و ڕایگەیاند کە "ژێرخانی تیرۆریستی" دەکاتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار