قەتەر بەدوای تەرمی ئەمریکییەکانەدا دەگەڕێت کە لەسوریا کوژراون

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەوتەى دوو سەرچاوەى ئاگادار کە قسەیان بۆ ئاژانسى ڕۆیتەرز کردووە، ماوەیەکە قەتەرییەکان بەدواى تەرمی ئەو ئەمریکییانەدا دەگەڕێن کە لەلایەن چەکدارانى داعشەوە لەسوریا لەچەند ساڵى ڕابردوو کوژراون.

دوو سەرچاوە کە لەبارەی ئەرکەکەوە ئاگادارکراونەتەوە ڕایانگەیاند، نوێنەرایەتییەکی قەتەر دەستیکردووە بە گەڕان بەدوای پاشماوەی ئەو بارمتە ئەمریکییانەی کە دە ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا کوژراون، ئەمەش هەوڵێکی درێژخایەنی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان زیندووکردووەتەوە.

دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)کە لە لوتکەی دەسەڵاتی خۆیدا لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ بەشێکی زۆری سوریا و عێراقی کۆنترۆڵکردبوو، سەری ژمارەیەکی زۆر کەسی لە دیلدا بڕییەوە، لەنێویاندا بارمتە ڕۆژئاواییەکان و ڤیدیۆی کوشتنەکانی بڵاوکردەوە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، گرووپی گەڕان و فریاگوزاری نێودەوڵەتی قەتەر لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە بە یاوەری چەند ئەمریکییەک، دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە. ئەو گرووپە کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە لایەن دەوحەوە بۆ ناوچە بوومەلەرزەییەکانی مەغریب و تورکیا ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەییەکان کراوە، تا ئێستا پاشماوەی سێ تەرمیان دۆزیوەتەوە.

یەکێک لە سەرچاوەکان - سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریا - ڕایگەیاند کە هێشتا پاشماوەکان دەستنیشان نەکراون، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ئەو بابەتە.

نوێنەرایەتی قەتەر لە کاتێکدا دەست پێدەکات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانی دۆحە و هاوپەیمانەکانی دیکەی عەرەبی کەنداو لە هەفتەی داهاتوودا و لە کاتێکدا ئیسلامییە دەسەڵاتدارەکانی سوریا کە هاوپەیمانی نزیکی قەتەرن، داوای ڕزگاربوون لە سزاکانی ئەمریکا دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار