ئێران: ئیسرائیل سەرچاوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئیسرائیل خراپە و تاوانکاری ناوچەکەیەو، لە ماوەی هەشت دەیەی ڕابردوودا هەمیشە بۆ وڵاتانی دراوسێ مایەی نائارامی و هەڕەشە و شەڕ بووە. 

لە دەوحەی پایتەختی قەتەرو لە وتارەکەیدا لە لوتکەی وتووێژی جیهانی ئێران و عەرەبی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وتى: ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکەی غەززە، سووریا و لوبنانی کردووەتە پەناگەیەک بۆ دەستدرێژی و هێرشە تیرۆریستییەکانی و چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر یەمەن، ئێستا ئیسرائیل گەورەترین سەرچاوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە بە پشتیوانی ئیسرائیل ئەمریکا خۆی خستۆتە پێگەی هاوبەش و هاوبەشێک لە تاوانەکانی، وتیشى: بیرۆکەی دوو دەوڵەت کە بۆ دەیان ساڵ بەهۆی وەهمی دروستبوونیەوە دواکەوتبوو، بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی فەلەستین، باشترین هەنگاوە.

سبەی یەکشەممە، ئەمریکا و ئێران دانوستانەکان لەسەر پرسی ئەتۆمی تاران دەستپێدەکەنەوە و بەگوێرەی ئەوەی لایەنەکان ڕۆژی هەینی پشتڕاستیان کردەوە، خولی چوارەمیش بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا میوانداریکردنی مەسقەتی پایتەختی عومان.

عەباس عەرەقجی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە تاران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خولی داهاتوو، سبەی یەکشەممە، لە شاری مەسقەت، کە چەند هەفتەیە بەردەوامە.

پێچەوانەی سێ دانیشتنەکانی دیکە، ئەمجارە دیارە ئەمریکا خۆی لە ئاست یۆرانیۆمی ئێران، یەکلاکردووەتەوە، ترەمپ ئێرانێكی سفر یۆرانیۆم و سفر ژێرخان و سەرخانی ئەتۆمی دەوێت.
 
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، "بەرنامەی پیتاندن نابێت هەرگیز لە دەوڵەتی ئێراندا هەبێت. ئەمە هێڵی سوورە، کەواتە دەبێت بەرنامەکە هەڵبووەشێندرێتەوە، واتە هەرسێ بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، فوردۆ و ئەسفەهان هەڵبووەشێندرێنەوە".
 
ئەو هەڵوێستە تووندەی ترەمپ لە دوای تێپەڕبوون بە چەند فلتەرێكی هەڵۆ نزیکەکان لە لۆبی ئیسرائیلدا گەڵاڵە بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار