ئیمارات زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکادا دەکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەمڕۆ لە ئیماراتە لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیماراتە، ڕایگەیاند: ئیمارات بڕیاریداوە 1.4 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا بکات.

ئەمڕۆ هەینی، 16ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئیمارات ڕایگەیاندووە، وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات، گوتیشی: واشنتن و ئەبوزەبی ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی ڕێڕەوێک کە ڕێگە بە ئیمارات بدات، کەرەستەی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بکڕێت.

دۆناڵد گوتی: ئیمارات و قەتەر و سعوودیە بۆ ئێمە گرنگن، بەتایبەتیش لەسەر ئاستی پەیوەندیی کەسیی.

لەبارەی پەیوەندییەکانیش لەگەڵ چین و بەریتانیا، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی بازرگانیی زۆر باش لەگەڵ بەریتانیا و چین.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد، بە بەهای 12-14 ترلیۆن دۆلار، کە هەندێکیان پێشتر ڕاگەیەندراون و هەندێکی دیکەش بەم نزیکانە ڕادەگەیەنرێن، ڕێککەوتن بۆ وەبەرهێنان لە ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون، ڕاشتگەیاند: 150 وڵات ئامادەن لەبارەی باجە گومرگییەکان لەگەڵ ئەمەریکا  ڕێکبکەون.

سەرۆکی ئەمەریکا تیشکی خستە سەر ئەوەی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمارات لەبەرزترین ئاستدایە و ئەو پەیوەندییانەش ئەنجامی زۆر باشی دەبێت.

چوارشەممەی ڕابردوو 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، ژمارەیەک ڕێککەوتنی بازرگانی و سەربازییان ئیمزا کرد.

لەم بارەیەوە، سەرۆکی ئەمەریکا، گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ قەتەر لە ئاستێکی زۆر باشدان، کاری زۆرمان هەیە پێکەوە بیکەین و ئەمەریکا هەمیشە یارمەتییان دەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵی ئاسمانیی قەتەری، بە بەهای 200 ملیار دۆلار، 160 فڕۆکەی جۆری بۆینگ لە ئەمەریکا دەکڕێت.

سێشەممەی ڕابردوو 13ـی ئایاری 2025، کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، واشنتن و ڕیاز گەورەترین ڕێککەوتنی سەربازییان لە مێژژودا ئیمزا کرد بۆ کڕینی چەک کە بەهاکەی 142 ملیار دۆلارە، کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند: کۆمپانیایەکی سعوودیە بە بەهای 20 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بواری ژیریی دەستکرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار