مارکۆ ڕوبیۆ: دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەبێ ترەمپ سەرناگرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، ڕووسیا و ئۆکرانیا یاریمان پێ دەکەن، ئێمە هەوڵ دەدەین هۆکارەکەی بزانین.

ڕوبیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس، جەختی لەوە کردەوە، تاکە ڕێگە بۆ پێشکەوتن لەم دانوستانانەدا ئەوەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چاوی بە ڤلادیمێر پوتن، هاوتا ڕووسییەکەی بکەوێت و گفتوگۆش لەگەڵ زێلێنسکی بکات. گوتیشی: ترەمپ بە ئاشکرا پێشنیازی کرد کۆبوونەوەیەکی جیا بە جیا بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە بەدوای ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕێکی خوێناوییەوەین، بۆیە پێویستمان بە هەندێک ئارامی هەیە.

گوتیشی: کاتمان نییە بۆ بەفیڕۆدان، زۆر شتی دیکە لە جیهاندا ڕوو دەدەن، دەبێت بەهەمان شێوە بایەخیان پێ بدەین.

لیدوانەکەی ڕوبیۆ، دوای گفتۆگۆیەک  بە تەلەفۆن لەگەڵ هاوتا ڕووسەکەی سێرگی لاڤرۆڤ هات، بۆ ئەوەی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆکانەوە ئاگاداری بکاتەوە. لە وەڵامدا لاڤرۆڤ گوتی: کاتمان بەفیڕۆ نەداوە.

ترەمپ، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند "سبەی دووشەممە پەیوەندیی بە پوتنەوە دەکات، دواتر بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا."

مۆسکۆ و کیێڤ هەینی ڕابردوو نوێنەریان نارد بۆ ئیستانبوڵ بۆ یەکەم دانوستان لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵدا، دوای ئەوەی زێلێنسکی پێشنیازی کرد ڕاستەوخۆ لەگەڵ پوتن کۆ ببێتەوە. بەڵام سەرۆکی ڕووسیا پێشنیازی ئۆکرانیای ڕەت کردەوە و لەبری ئەوە، شاندێکی دیپلۆماسی نارد.

ئەو خولەی دانوستانەکان بووە هۆی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو شاندەکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی نزیکەی هەزار زیندانی لە نێوانیاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار