جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە

2 مانگ لەمەوپێش



 

نووسینگەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، شێرپەنجەی پرۆستات لە ئەنجامی پشکنینەکانی بایدن دەستنیشانکراوە و لە جۆرێکی کوشندەیە.

نووسینگەکەی دەڵێت، نمونەیەک لە پرۆستاتی براوە بۆ پشکنین و لەوە دڵنیابوونەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا چەند جارێک کێشەی میزکردنی بۆ دروستبووە.

ئەوەش هاتووە، رۆژی هەینی بایدن براوە بۆ پشکنین، روونبووەتەوە ئەو شێرپەنجەیەی تووشی بووە لە قۆناغی چوارەمە و وەرەمی پیسیشی لەناو ئێسکیدا دروستکردووە.

ئەو جۆرە شێرپەنجانەی بەناو لەشدا بڵاودەبنەوە وەک ئاستی چوارەم رەچاو دەکرێن کە سەخترین قۆناغی سیرپەنجەیە.

بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشییەکان، لە کۆی زیاتر لە 236 هەزار کەیسی شێرپەنجەی پرۆستات لە 2021، 70%یان دەستنیشانکراون (پێیانزانراوە) پێش ئەوەی شێرپەنجەکە بڵاوببێتەوە.

نووسینگەکەی بایدن دەڵێت، بەگوێرەی سیستمی گلیسۆن، شێرپەنجەکەی بایدن لە 10 نمرە نۆ نمرەی بۆ دانراوە، بەمەش دەردەکەوێت کە شێرپەنجەکەی زۆر سەختە.

پزیشکێکی پسپۆر لە کۆمەڵگەی پزیشکی لانگۆنی نیویۆرک بە رۆیتەرزی راگەیانددوە، نمرەی نۆ “مەترسییەکی زۆر گەورەیە”، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی ئەو پیاوانەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن دەکرێت “پێنج بۆ 10 ساڵی دیکە یان زیاتر” لەگەڵ ئەو نەخۆشییە بژین.

لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشییەکەی، دۆناڵد ترەمپ کە رکابەرێکی سەختی بایدن بوو لە هەڵبژاردنەکانی 2024، لە پۆستێکدا لە تروس سۆشیاڵ نوسیوویەتی: من و مێلانیا خەمبارین  بە بیستنی هەواڵی نەخۆشکەوتنی بایدن، هیوای زوو جاکبوونەوەی بۆ دەخوازین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار