کریملین: هیچ ئەگەرێک نییە بۆ کۆبوونەوەی پوتین و ترەمپ

2 مانگ لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ ئێوارەى ئەمرۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی روسیا ئەنجام دا، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە ساڵی 2022 هەڵگیرسا.

بەڵام دمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین رایگەیاند سەرۆک پوتن هیچ نیازێکی نییەلە ئێستادا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی کۆببێتەوەدانەنراوە، ئەمەش بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕوسیا RIA ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەمە بڵاویکردەوە.

ماوەیەکی کەم بەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، واشنتۆن درکی بەوە کرد کە ڕێگای کۆتاییهێنان بە شەڕەکە وەستاوەو چەقى بەستووە، ئەگەر مۆسکۆ ئامادە نەبێت بەشداری بکات، ئەوا ئەمریکا لە کۆتاییدا ناچار دەبێت بڵێت ئەوە شەڕی ئەو نییە.

ترەمپ لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتییدا لە ئەمریکا بەڵێنی دا لە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی، "زۆر بە زوویی" کۆتایی بە ململانێیەکە بهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پێشکەوتنێکی کەمیان بەخۆوە بینیوە.
 
سەرەڕای ئەوەی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، رووسیا لە کۆتایی هەفتەدا هێرشێکی "رێکۆردشکێن"ـی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەنجام دا، مۆسکۆ رۆژی دووشەممە رایگەیاند، پێی باشترە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بە ململانێیەکە بهێنێت و پەیوەندییە چاوەڕوانکراوەکەی بە "گرنگ" ناوبرد.
 
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: "بێگومان، پێمان باشترە لە رێگەی ئامرازە سیاسی و دیپلۆماسییەکانەوە بگەینە ئامانجەکانمان،" گوتیشی، رووسیا هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بەرز دەنرخێنێت.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، پێش پەیوەندییەکە، داواکارییەکەی بۆ "ئاگربەستێکی تەواو و بێمەرج" نوێکردەوە.
 
شاندەکانی رووسیا و ئۆکرانیا رۆژی هەینی لە ئەستەنبووڵ بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا دانوستاندنی راستەوخۆیان ئەنجامدا، بەڵام گفتوگۆکان بەبێ پابەندبوون بە ئاگربەست کۆتاییان هات.
 
دوای دانوستانەکان، ترەمپ رایگەیاند کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی روسیا ئەنجام دەدات، لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە "خوێنڕشتن" لە ئۆکرانیا، کە شەڕەکە بەشێکی زۆری وڵاتەکەی وێران کردووە و ملیۆنان کەسی ئاوارە کردووە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار