پوتین لە کورسکەوە: سوپای ئۆکرانیا هەوڵی شکاندنی سنووری ڕوسیا دەدات

2 ڕۆژ لەمەوپێش
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا سەردانی ئۆبلاستی کورسکی کرد، ئەمەش یەکەم سەردان بوو بۆ ناوچەکە لەدوای ڕزگارکردنی تەواوەتی لەدەستی هێزەکانی ئۆکرانیا لە 26ی نیسانی ڕابردوو، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی کرملین.
پوتین لە مانگی ئازاری ڕابردوودا سەردانی ناوچەکەی کرد، ئەمەش دوای جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنی پۆتۆک، کە هێزەکانی ڕووسیا توانیان بچنە قووڵایی پێگەکانی ئۆکرانیا لە ناوخۆی کورسک.
کرێملین ئەوەی روون نەکردووەتەوە کە پووتین بۆ چ مەبەستێک سەردانی کورسکی کردووە، بەڵام رایگەیاند کە چاوی بە بەرپرسانی هەرێمەکە کەوتووە.
لە ئابی 2024ـەوە سوپای ئۆکراینا دەستی بەسەر بەشێک لە هەرێمی کورسکی رووسیادا گرتبوو، بەڵام لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەم ساڵدا، مۆسکۆ بە یارمەتیی سەربازانی کۆریای باکوور، هەرێمەکەی لە سوپای ئۆکراینا پاککردەوە.
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی رووسیا وێنەی سەردانەکەی پووتینی بڵاوکردەوە، تێیدا دەرکەوتووە سەردانی وێستگەی ئەتۆمیی هەرێمەکەی کردووە و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکەش کۆبووەتەوە.
راگەیێندراوەکەی کرێملین لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 159 درۆنی ئۆکراینییان لەنێو خاکی رووسیا خستووەتە خوارەوە و زۆربەیان ئاراستەی هەرێمەکانی رۆژئاوای رووسیا کرابوون.
