زێلێنسکی: هێرشەکانی ڕووسیا دەیسەلمێنن کە ڕێگری لە ئاگربەست دەکات

6 ڕۆژ لەمەوپێش
لە وەڵامی بۆردومانەکەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە کە "هێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بۆ سەر پایتەخت لە شەوێکدا بەڵگەی زیاترە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێککەوتنی ئاگربەست دروست دەکات".
ڕۆژی شەممە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام نووسیویەتی، شەوێکی سەخت بوو بۆ هەموو ئۆکرانیا. ناوبراو زیادی کرد: لەگەڵ هەر هێرشێکی لەو جۆرە، جیهان باوەڕ بەوەدەهێنن کە مۆسکۆ هۆکاری درێژکردنەوەی شەڕەکەیە.
هەروەها داوای سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی زیاتری بەسەر ڕووسیادا کرد و وتی، "تەنیا مۆسکۆ ناچار دەبێت بە ئاگربەست ڕازی بێت ئەگەر سزای زیاتر بەسەر کەرتە سەرەکییەکانی ئابووری ڕووسیادا بسەپێندرێت".
ئەمەش دوای ئەوە هات کە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا پێشتر ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەوێکدا شەش مووشەک و ٢٤٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ڕووسیایان خستۆتە خوارەوە و بە تایبەتی کیێڤی پایتەختیان کردۆتە ئامانج.
رۆژی هەینی 23-05-2025 وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە: "270 سەربازی رووسی و 120 هاووڵاتی سڤیل کە خەڵکی هەرێمی کورسک بوون و لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە دەستبەسەرکرابوون، گەڕێندرانەوە. لە بەرامبەردا 270 زیندانیی جەنگیی ئۆکراینی و 120 سڤیل رادەستی ئۆکرانیا کرانەوە."
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە ئێکس بڵاویکردەوە: "قۆناخی یەکەمی ئاڵوگۆڕی (1000 بە 1000) بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ 390 کەس بوون؛ پێشبینی دەکەین رۆژانی شەممە و یەکشەممە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بەردەوام بێت."
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیەڵ رایگەیاند: "ئاڵوگۆڕێکی گەورەی دیل هەر ئێستا تەواو بوو."
ترەمپ بێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی ئاڵوگۆڕەکە ئاشکرا بکات، گوتی: "پیرۆزبایی لە هەردوولا دەکەم لەسەر ئەم دانوستاندنە. ئایا ئەمە دەبێتە هۆی شتێکی گەورەتر؟"
راگەیێندراوەکەی ترەمپ دوای ئەوە هات، مۆسکۆ و کیێڤ لە گفتوگۆکانی ئیستەنبووڵ لە سەرەتای ئەم مانگە رێککەوتن لەسەر ئەوەی هەریەکەیان هەزار دیلی یەکدی ئازاد بکەن.
هەردوولا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە چەندین جار دیلیان ئاڵوگۆڕ کردووە و تەنیا لەم مانگەدا هەریەکەیان 205 دیلی یەکدیان ئازاد کردووە.
ئەم هەفتەیەش کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملن) رایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باسیان لە گۆڕینەوەی دیلەکان کردووە.
شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا هەینیی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی نزیکەی سێ ساڵدا دانوستاندنی راستەوخۆیان لە ئیستەنبووڵ کرد، بەڵام گفتوگۆکان بەبێ هیچ پابەندبوونێک بە ئاگربەست کۆتاییان هات.
