ترەمپ: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت

5 ڕۆژ لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت، گەڕی پێنجەمى دانوستانی ئەتۆمیی نێوان واشنتن و تاران زۆر باش بووە.
ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە فڕۆکەخانەى مۆریس تاون لە ویلایەتى نیوجێرسی لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا ئەم قسەیەی درکاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی هەبووە، ئاماژەی بەوەشدا کە دەکرێت لە ماوەی "یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا" ڕاگەیاندنێک بڵاوبکرێتەوە.
ناوبراو بە شێوەیەکی بەرچاو گەشبینتر بوو لە ناوبژیوانی عومانی بۆ دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، کە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دوو وڵات لە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڕۆمادا پێشکەوتنی "بەشەکی بەڵام بێ ئەنجام"یان بەدەستهێناوە.
رۆژی هەینى لە رۆمای پایتەختى ئیتاڵیا و لەناو باڵیۆزخانەى عومان، گەڕی پێنجەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەى نێوان واشنتن و تاران بەڕێوەچوو.
پێشتر تارانیش رایگەیاندبوو، ئەوان دەستبەرداریی پیتاندنى یۆرانیۆم نابن، یەکێک لە مەرج و داواکارییەکانی ئەمریکاش، راگرتنى پیتاندنەکەى تارانە.
ئیسماعیل به‌قائی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له باره‌ی واده و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ته‌نیا ده‌نگۆن و تاوه‌كوو ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌م باره‌وه نه‌دراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵه‌ی دراوه‌ته پاڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان بۆ واده و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، دووره له ڕاستی و هه‌ڵبه‌ستراوه.
چه‌ند پلاتفۆرمێك به زمانی فارسی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
