دۆناڵد ترەمپ: پۆتین بە تەواوی شێت بووە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ڤلادمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا بە شێت ناودەبات، هۆشداریشیدا لەوەی هەر هەوڵێک بدات بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئۆکرانیا، ئەوا دەبێتە هۆی روخانی روسیا.

ترەمپ، لە پۆستێکیدا لە سەكۆی "تروس شۆشیال" رایگەیاندووە، هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا هەبووە، بەڵام تووشی شتێك بوو، هەر بە تەواوی شێت بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە وتوومە ئەو هەموو ئۆکرانیای دەوێت نەک تەنها بەشێکی، رەنگە ئەوە راست دەربچێت، بەڵام ئەگەر بیکات ئەوە دەبێتە هۆی روخانی روسیا.

پێشتریش ترەمپ رەخنەی توندی لە هاوتا روسیەکەی گرت و ناڕەزایی خۆی دەربڕی، دوای هێرشێکی گەورەی روسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆکرانیا، کە بووە هۆی کوژرانی ١٣ کەس.

لەگەڵ ئەوەی ترەمپ هەمیشە سەرسامی خۆی بە پوتین دەربڕیوە، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا بێزاری خۆی دەربڕیوە لە هەڵوێستی مۆسکۆ، لە میانی دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ کیێڤ، كە گەیشتووەتە بنبەست.

ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ ترەمپ بەر لەوەی بچێتە ناو فرۆكەكەی، لە فڕۆکەخانەی مۆریستاون لە ویلایەتی نیوجرسی، بە رۆژنامەنوسانی وت: بێزارم لەوەی کە پوتین دەیکات، ئەو خەڵکێکی زۆر دەکوژێت، نازانم تووشی چی بووە.

وتیشی: ماوەیەکی زۆرە دەیناسم، هەمیشە لەگەڵیدا رێککەوتوم، بەڵام موشەک ئاڕاستەی شارەکان دەکات و خەڵک دەکوژێت، منیش بەهیچ شێوەیەک ئەوەم پێخۆش نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار