کۆشکی ئیلیزێ: ماکرۆن و هاوژینەکەی تەنها دەمەقاڵێیان بوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرۆکی فەڕەنسا و خانمی یەکەمی وڵاتەکە، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتوەتەوە و کۆشکی ئیلیزێ-ـش دەڵێت: ماکرۆن و هاوژینەکەی تەنها دەمەقاڵێیان بوە.

دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئیمانیۆڵ ماکرۆن-ـی سەرۆکی فەڕەنسا بڵاوبوەوە کە لەناو فڕکەکەیدا لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندوتیژی بەرامبەر دەکرێت، هەرچەندە سەرەتا نوسینگەکەی ماکرۆن رەتیکردەوە ڤیدیۆکە راستەقینە بێت، بەڵام کۆشکی ئیلیزێ رونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاوکردەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەک لە کۆشکی ئیلیزێ-ـی بڵاوکردوەتەوە،"سەرۆک ماکرۆن و هاوژینەکەی لەساتەدا هەوڵیانداوە بە گاڵتەکردن لەگەڵ یەکتری فشار لەسەر خۆیان کەمبکەنەوە".

هەروەها، کەسێکی نزیک لە سەرۆککۆماری فەرەنسا وتویەتی: " ئەوەی رویداوە شتێکی ئەوتۆ نەبووە، بەڵکو "دەمەقاڵێ"یەکی بێ توندوتیژی بوە". 

هاوکات، بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی روسیای بەوە تۆمەتبار کردوە کە بابەتەکەیان گەورە کردوە.

روداوەکە بەم شێوەیە بو:
لە فڕۆکەخانەی هانۆی، دەرگای فڕۆکەکە کرایەوە و ماکرۆن لەبەر دەرگاکە وەستا و چاوەڕێی چوونەدەرەوەی کرد، بەڵام لەکاتەدا بریجیتی هاوژینی، پاڵێکی بە روخساری ماکرۆنەوە نا.

ماکرۆن، سەیری کامێراکانی کرد و دەستی راستی بۆ سڵاوکردن بەرزکردەوە و رویکردەوە بریجیتی هاوسەری.

لەکاتی هاتنەخوارەوەش لە قادرمەکانی فڕۆکەکە ماکرۆن هەوڵی دا دەستی هاوژینەکەی بگرێت، بەڵام بریجیت دەستی دور خستەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار