ڕوسیا: لە سێ کاتژمێردا نزیکەی 300 درۆنی ئۆکرانیامان تێکشکاند

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سوپای ئۆکرانیا هێرشێکی چڕی درۆنیان کردووەتە سەر مۆسکۆ و چەند ناوچەیەکی ڕووسیا، بەڵام شکست بە هێرشەکان هێنراوە.

بەرگریی ڕووسیا بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی نیسانی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە کاتژمێر 6ی ئێوارە تاوەکوو 9ی شەوی ڕابردوو، ئۆکرانیا هێرشێکی چڕی درۆنی کردووە، بەڵام سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکانی داوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو هێرشەدا ئۆکرانیا 296 درۆنی هەڵداوە و بەرگری ئاسمانی ڕووسیا توانیویەتی 112 درۆنی تێکشکێنێت، کە 12 یان ئاراستەی مۆسکۆ و 59 درۆنی دیکەش ئاراستەی ناوچەی بریانسک کرابوون.

هەر لە بارەی هێرشەکەی سەر مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکیی شارەوانی شارەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی نووسیویەتی: 12 درۆنی ئۆکرانیا بەر لەوەی بگەنە ئاسمانی مۆسکۆ خرانە خوارەوە.

ئەو هێرشە چڕەی ئۆکرانیا لە کاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هاوکات لەگەڵ هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئۆکرانیا و هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر ڕووسیا دەکات، ئەگەر نەیەتە ژێر باری ئاگربەست.

کەناڵی سی ئێن ئێن، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە، ترەمپ دوای ئەوەی نیگەرانی خۆی لە بەرانبەر کارەکانی پوتن دەربڕیوە، بۆیە بیر لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەکاتەوە.

ترەمپ دەڵێت: پوتن درک بەو ڕاستییە ناکات کە ئەگەر من نەبوومایە شتگەلێکی زۆر خراپ بەسەر ڕووسیادا دەهات، کەچی پوتن ئێستاش یاری بە ئاگر دەکات.

لە وەڵامی ترەمپ، دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕیوە و دەڵێت: خاڵێکی مەترسیدار و ڕاستەقینە هەیە، ئەویش پێویستە نیگەرانی بین، هەڵگیرساندنی جەنگی سێیەمی جیهانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار