شاندی دانوستانکاری رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵن بۆ کۆبونەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



 

هەردوو شاندی دانوستانکاری رووسیا و ئۆکرانیا بۆ دانوستانی راستەوخۆ لە ئیستانبوڵن، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکە لە کۆشکی مێژوویی چراغان لەسەر گەرووی بۆسفۆڕ لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێبکات.

شەوی رابردوو، شاندی رووسیا بە سەرۆکایەتیی ڤیلادیمیر مێدینسکی، راوێژکاری ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکان گەیشتنە ئیستانبوڵ و ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش رایگەیاند، رۆستەم عومەرۆڤ وەزیری بەرگریی وڵاتەکە سەرۆکایەتیی شاندی ئۆکرانیا دەکات بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ رووسیا.

خولی یەکەمی کۆبوونەوە و دانوستانی راستەوخۆی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، 16ـی ئایار لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، هەردوولا رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان و گۆڕینەوەی هەزار دیلی نێوانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن و دوانیوەڕۆی یەکشەممە، بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، لە رێگای درۆنەوە زیاتر لە 40 فڕۆکەی بۆمبهاوێژی رووسیایان کردووەتە ئامانج.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسيا رايگەياند، شەوی رابردوو 162 درۆنی ئۆکرانيایان خستووەتەخوارەوە و ناوچەيەکی نوێیان لە هەرێمی سومی کۆنتڕۆڵکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار