بانکی ناوەندی عێراق: یەدەگی دراومان 100 ملیار دۆلارە

2 ڕۆژ لەمەوپێش




بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دراو 100 ملیار دۆلارە و پارەی نەختینە بە دینار و دۆلار بە تەواوی لە بەردەستدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد یونس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندوە، یەدەگی بانکی ناوەندی (100)ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە، هاوکات یەدەگی زێڕ (163) تۆنی تێپەڕاندوە.

راشیگەیاندوە، پارەی نەختینە بەتەواوی بەردەستە، بە بە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی، هیچ کەموکورتییەک لە ئارادا نییە.

دەشڵێت:  بانکی ناوەندی قەوارەیەکی وەبەرهێنان نییە، بەڵکو بایەخ بە بەڕێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی دەدات لە عێراق و، ئامانجی ئەم یەدەگانە قازانجکردن نییە، بەڵکو زامنكردنی بەدیهێنانی داهاتی گونجاوە.

بەرێوەبەرەکەی وەبەرهێنان لە بانکی ناوەندی عێراق، گوتیشى، "یەدەگی بیانی عێراق و بەشێوەیەکی دروست و زانستی و پێوەرە جیهانییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ئامانجیش لێی بە دەستهێنانی قازانج نییە و تەنیا بۆ بە دەستهێنانی سوودێکی گونجاوە و عێراق ئێستا لەسەر رێڕەوێکی دروستی ئابوورییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار