ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەنگ لەسەر بڕیارنامەی ئاگربەستی غەززە دەدات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بدات کە تێیدا داوای "ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج و هەمیشەیی لە غەززە، دیپلۆماتکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، پێدەچێت ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر بکات.

ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن دە ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنەوە داڕێژراوە و ماوەی دوو ساڵ بەسەر دەبەن، داواکاری خۆی بۆ ئازادکردنی سەرجەم ئەو زیندانیانەی کە لە لایەن حەماس و گروپەکانی دیکەوە دەستبەسەر کراون، دوای هێرشە لەناکاوەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ لە باشووری ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە.

لە پڕۆژەبڕیارەکەدا دۆخی مرۆیی غەززە بە "کارەساتبار" وەسفکراوە و داوا دەکات ئیسرائیل دەستبەجێ رێگرییەکانی سەر گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتەکە هەڵبگرێت. 

لە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەدا دۆخی مرۆیی غەززە بە "کارەساتبار" وەسف دەکات و هەروەها داوای "لابردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی هەموو سنووردارکردنەکانی هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە، و دەستەبەرکردنی دابەشکردنی سەلامەت و بێ سنوور و بەربڵاوی، لەوانەش بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشە مرۆییەکانی" دەکات.

دەنگدانەکە کە بڕیارە درەنگانی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ئەنجام بدرێت، لە کاتێکدایە کە نزیکەی ڕۆژانە ڕووداوی بۆردومان ڕوودەدات دوای دامەزراندنی خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لەناو ناوچە سەربازییەکانی ئیسرائیل، بە پشتیوانی ئەمریکا و ئیسرائیل، سیستەمێک کە هەردوولا دەڵێن بۆ دەربازبوون لە کۆنترۆڵی حەماس داڕێژراوە.

ڕۆژەبڕیارەکە داوا دەکات بەگوێرەی بنەما و یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ غەززە بگەڕێندرێنەوە. 
 
دەنگدانەکە لەکاتێکدایە، نزیکەی 2 ملیۆن دانیشتووی غەززە بە تەواوی پشت بە هاوکارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن، ئەوەش لەبەرئەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیکەی هەموو تواناکانی بەرهەمهێنانی خۆراکی لەنێوخۆی غەززەی لەناوبردووە. 
 
ئیسرائیل لە 2ـی ئادار، گەمارۆی خستەسەر ناردنی هاوکارییەکان مرۆییەکان بۆ غەززە و لە مانگی رابردووەوە بە بڕێکی سنووردار رێگە بە گەیاندنی خۆراک بۆ غەززە دەدات. 
 
ستێفان دوژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی سێشەممە گوتی، پێداویستییەکانی غەززە زۆرن و ئەوەیشی کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەینێرێتە غەززە "تەنیا دڵۆپێکە."
 
لە تشرینی دووەمی 2023وە، ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگی لەسەر 14 بڕیاری پەیوەست بە غەززە داوە و چواریان پەسند کردووە. 
 
دوایین بڕیاریش لە 20ـی تشرینی دووەمی رابردوو دەنگی لەسەر درا، لەکۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنەکە، 14ـیان دەنگیان پێی دا، بەڵام ئەمریکا بەبیانووی ئەوەی کە پڕۆژەبڕیارەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی بارمتەکان ناکات، رەتیکردەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار