ئیسرائیل بۆ واشنتۆن: تا دانوستانەکان شکست نەهێنن، هێرش ناکەینە سەر ئێران

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دوو بەرپرسی ئاگاداری ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل دڵنیایی داوەتە ئەمریکا کە هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، مەگەر ئەوکاتەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ئاماژە بەوەبدات کە دانوستانەکان لەگەڵ تاران شکستی هێناوە.

بەرپرسێک ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە ڕوونی بۆ هاوتا ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندووە کە بە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران ئیدارەی ترەمپ سەرسام ناکات.

بە گوتەی ئەو دوو بەرپرسە ئیسرائیلییە، حکومەتى ئیسرائیل ئەو پەیامە دڵنیاکەرەوەیەی بە ئەمریکا گەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو لە سەردانێکیدا بۆ واشنتۆن لەلایەن ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد و تزاچی هانێگبی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.

واشنتۆن ماوەی چەند هەفتەیەکە نیگەرانە لە ئەگەری ئەوەی کە ئیسرائیل پلانی بۆ هێرشکردنە سەر تاران داناوە، سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران. ترەمپ پێشتر هۆشداری دابوو بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێکی سەربازی لە کاتێکدا دانوستانەکان بەردەوامن.

بەڵام ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستەکەی "دەتوانێت بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بگۆڕێت" ئەگەر هەست بکات وتووێژ لەگەڵ ئێران هیچ بەرهەم ناهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار