باوکی ئیلۆن مەسک: ململانێی کوڕەکەم لەگەڵ ترەمپ گاڵتەجاڕییە

یەک مانگ لەمەوپێش



 

ئێرۆل مەسک، باوکی ملیاردێر ئیلۆن مەسک، دووپاتیکردەوە کە شەڕی قسەی نێوان کوڕەکەی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "دوای چەند ڕۆژێک کۆتایی دێت"، بە تەنها ململانێی نێوان "دوو گەورە" وەسف دەکات.

لە دوێنێوە شەڕە قسەى نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و ئیلۆن مەسک خاوەنى کۆمپانیاکانى سپەیس ئێکس و تێسلا و تۆڕى ئێکس گەرمە و کاریگەریی گەورەى لەسەر بازاڕى پشکەکانى ئەمریکا و دراوە ئەلیکترۆنییەکان دروستکردووە.

هەردووکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى خۆیانەوە کە ترەمپ خاوەنى تروس سۆشیاڵە و ئیلۆن مەسک خاوەنى ئێکسە، قسە بە یەکترى دەڵێن.

لەوەڵامى پرسیارێکى ڕۆژنامەنوسان لە هۆڵی فڕۆکەخانەی دەهلی، ئێرۆل مەسک قسەى لەسەر ئەو مشتومڕەى ناو سۆشیال میدیا کرد کە سەرنجی جیهانی بەدەستهێناوە و بە "کەمێک گاڵتەجاڕانە" وەسفیکردووە و بەهۆی گرژی و ماندوێتی لە بەرزترین ئاستەکانی دەسەڵاتدا بووە.

لەبارەی بڕیارەکەی ئیلۆن ماسک بۆ هێنانە پێشەوەی فایلەکانی جێفری ئیپستین لە هێرشەکەی بۆ سەر ترەمپ، ماسک دانی بەوەدانا کە سەری لێ شێواوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نازانم بیری لە چی دەکردەوە، تەنها دەتوانم بیهێنمە پێش چاوم کە ئەوە تەنها هەڵەیەکی گەمژانە بووە"، ئەو هەنگاوەی بە ئەنجامی فشاری دەروونی وەسفکرد نەک ستراتیژی.

باوکی ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە دانی بەوەدانا کە کوڕەکەی نیگەرانە لەوەی کە بە ئیستغلالکردنی هاندانە داراییەکان لەلایەن دیموکراتەکانەوە بۆ دەرکردنی یاسا، خاڵێک کە دەوترێت ناکۆکی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا دروستکردووە.

سەرەڕای گرژییە گشتییەکان، ئێرۆل ماسک متمانەی خۆی دەربڕی کە ناکۆکی نێوان ئیلۆن و ترەمپ تەمەنی کورت دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، پێیوابووە ئیلۆن مەسک کەسێکى ژیرە، بەڵام بەوشێوەیە نییە، دەشڵێ، ئۆتۆمبێلەکانى بۆ ساغنابێتەوە و کەس لێى ناکڕێت، ئەو یارمەتیداوە و ئۆتۆمبێلەکانى هێناوەتە کۆشکى سپى و نمایشىکردووە بۆئەوەى هانى خەڵک بدات ئۆتۆمبێلى تێسلا بکڕن، هەروەها دەڵێ، مەسک شێت بووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەى هەڵیت و پەڵیت دەکات.

لە بەرامبەردا ئیلۆن مەسک دەڵێ، ئەگەر ئەو نەبووایە ترەمپ لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا دەرنەدەچوو و ئێستا ئەو سەرۆک نەدەبوو، هەروەها دەشڵێ، لە دۆسیەى جیفرى ئێپستاین کە بازرگانى بە مرۆڤەوە دەکرد و منداڵباز بوو، تێوەگلاوە، هەربۆیە دۆسیەکەى ئاشکرانەکراوە، تەنانەت دواى گیانلەدەسدانیشى لەزیندان، دۆسیەکەى داخراوە، ئیلۆن مەسک گوتیشی، ترەمپ پێشتر چەندینجار سەردانى ئێپستاینى کردووە و لە دۆسیەکانى بازرگانیکردن بە جەستەى مرۆڤ و تێرکردنى ئارەزووەکانى ناوى لە دۆسیەکەیدا هاتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار