بڕیارێکى ترەمپ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



 

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی 12 وڵات بۆ ئەمەریکا، کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە دەرچووە، درەنگانی شەوی یەکشەممە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

قەدەغەکە"لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تیرۆریستانی بیانی و هەڕەشەی دیکە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی" دەرچووە، بەپێی جاڕنامەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، قەدەغەکە، هاووڵاتییانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، کینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن دەگرێتەوە. 

ئیدارەی ئەمەریکا کە سیاسەتێکی زۆر توندی کۆچبەری گرتووەتەبەر، پاساو بۆ دانانی خۆی لە لیستی قەدەغەکردنەکەدا هێنایەوە، بە ئاماژەدان بە نەبوونی دەزگای کاریگەر لەو وڵاتانە بۆ پشکنینی تەندروستیی گەشتیاران و مەیلی هاووڵاتییان بۆ مانەوە لە ئەمەریکا دوای تەواوبوونی ڤیزاکانیان. هەروەها سنووردارکردنی ڤیزا بەسەر هاووڵاتییانی حەوت وڵاتی دیکەدا سەپێندرا کە بریتین لە؛ بۆرۆندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار