ئێران: پێشنیارێکی تایبەت بە پرسی ئەتۆمی دەدەینە ئەمەریکا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەمزوانە لەرێگەی عومانەوە پێشنیارێکی تایبەت بە رێکەوتنی ئەتۆمی پێشەکەشی ئێران دەکات، دەشڵێت: دەبێت واشنتۆن ئەوە بە دەرفەت بزانێت.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیان، بەمزوانە تاران وەڵامی فەرمی خۆی بۆ پێشنیاری ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەرێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە و بە نوسراوی فەرمی دەگەیەننە واشنتۆن.
وتیشی: چاوەڕواندەکرێت تاران لە وەڵامەکەدا پێشنیارێکی تایبەت بۆ رێکەوتن بخاتەڕو کە بریتییە لە پاراستنی بنەمای پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران، هاوکات لای خۆیەوە هەنگاو بۆ هێورکردنەوەی نیگەرانیی و تۆمەتەکانی ئەمەریکا لەبەرامبەر هەڵگرتنی کاریگەری سزاکان، دەنێت.
بەقایی دەشڵێت: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی خولی داهاتوی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، دەردەبڕێت بە مەرجێک هێڵە سورەکانی تاران بپارێزرێت.
سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەقایی وتیشی: "مەرج نییە هەمو وڵاتێک کە یۆرانیۆم دەپیتێنێت، ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، زۆرێک لە وڵاتان بەبێ ئەوەی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمییان هەبێت، یۆرانیۆم دەپیتێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەژێر فشار و کاریگەریی سیاسی سێ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا راپۆرتێکی لەسەر ئێران ئامادەکرد کە دواتر ئەو راپۆرتە بە مەبەستی خراپ کەڵکی لیوەرگیرا.یب
