بەریتانیا سزای دوو وەزیرى ئیسرائیل دەدات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەریتانیا هەنگاو دەنێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئیتمار بن گەڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل بەهۆی لێدوانە "تووڕەو توندەکان"یان لەسەر غەززە، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوونی سیاسەتی وڵاتە یەکگگرتوەکانى ئەمریکایە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی سێشەممە بەریتانیا لەگەڵ کەنەدا، ئوسترالیا، نیوزلەندا و نەرویج و وڵاتانی دیکەدا پێکەوە سەروەت و سامانی ئەو دوو وەزیرەى ئیسرائیل بلۆک دەکەن و قەدەغەکردنی گەشتکردن بەسەریاندا دەسەپێنن بۆ ناو وڵاتەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سزایانە بە واتای قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی هەردوو وەزیرە ئیسرائیلییەکانە بۆ بەریتانیا، هەروەها ڕێگریکردن لە هەر دامەزراوەیەکی دارایی کە بنکەکەی لە بەریتانیا بێت مامەڵە لەگەڵیاندا بکات.

هاوکات لەبەیاننامەیەکیاندا بەریتانیا، کەنەدا، ئوسترالیا، نەرویج و نیوزلەندا دووپاتى دەکەنەوەکە چارەسەری شەڕ دوو دەوڵەتییە.

لەبەرامبەردا، گیدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر بن گڤیر و سمۆتریش بە "توڕەیی" وەسفکرد.

سەعر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو حکومەت کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و بڕیار لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی "ئەم بڕیارە قبوڵنەکراوە" دەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار