ترامپ بۆ ناتانیاهۆ: دەمەوێت قەیرانی ئێران بەدانوستان چارەسەر بکەم

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، لەگەل بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاگادارى کردوەتەوە کە پێی وایە چانسێک هەیە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و هەربۆیە لەم کاتەدا دژی هەنگاوی سەربازییە.

هەروەها بەرپرسێکی ئیسرائیلی و بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستیان کردەوە کە پەیوەندییەکەی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ چەند ڕۆژێک پێش ئەو وادەی دوو مانگەی ترەمپ بۆ گەیشتن بە ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ئەنجامدراوە، ئەمەش بەپێی ئاکسیۆس.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرای کردووە کە ناتانیاهۆ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە 40 خولەکییەدا بە ترەمپی ڕاگەیاندووە، ئێرانییەکان شارەزان لە وەستان، هەر بۆیە دەبێت هەڕەشەیەکی سەربازی باوەڕپێکراویان بۆ بخرێتە بەردەمیان، بەپێی ئەو سەرچاوانە.

سەرۆکی ئەمریکا بە نەتانیاهۆی ڕاگەیاندووە ئەویش لە هەڵسوکەوتى بەرپرسانى ئێران  بێزارە، بەڵام پێی وایە دەتوانن ڕازی بکرێن بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک بکەن و دەیەوێت بزانێت لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا بە گوێرەی ئەو بەرپرسانە بزانێت چی ڕوودەدات.

لەلایەکى دیکەوە وادەی شەشەمین خولی دانوستانەکان کە چاوەڕوان دەکرێت لە نێوان شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمەریکایی بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکا، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ڕاگەیەنرا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێنجشەممەی داهاتوو گفتوگۆی نوێی ئەمەریکا و ئێران دەکرێت، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لەو بابەتە ئاماژەی بەوە دا، پێدەچێت کۆبوونەوەکە ڕۆژی هەینی یان شەممە  بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو خولی شەشەم لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت."

بەقایی گوتی: تاران بەم زووانە پێشنیازێک دەخاتە بەردەم لایەنی ئەمەریکی، لە ڕێگەی سەڵتەنەتی عوممانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار