مەسعود پزشکیان: ئێمە بەدوای ئەوەوە نین چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنین

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات.
چوارشه‌ممه، 11ـی حوزه‌یرانی 2025، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند "دوژمنه‌كانی ئێران ئامانجیانه له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ماندا، فیتنه ئاشووب و دووبه‌ره‌كی بنێنه‌وه."
مه‌سعود پزیشكیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوژمنانمان ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانمان بین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بۆ ئیسرائیل خۆش بكه‌ن بۆمبارانمان بكات.
سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی دروستكردن و به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات. گوتیشی: شكست به هه‌وڵه‌كانی دوژمنانی تاران ده‌هێنن.
ئەمەش لەکاتێکدایە عەبدولعەزیز نەسیر زادە، وەزیرى بەرگریی و هێزە چەکدارەکانى ئێران لەدواى کۆبونەوەى حکومەت بە رۆژنامەنوسانى وتوە: "بەداخەوە بەشێک لە بەرپرسانى ئەمەریکا هەڕەشە دەکەن کە ئەگەر گفتوگۆکان لەبارەى پرسى ئەتۆمەوە نەگاتە ئەنجام ئەوا دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت و گرژییەکانى نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر پەرەدەسێنێت".
وتویەتى: ئەوان بەهیوان دانوستانەکان بگەنە ئەنجام، بەڵام ئەگەر گفتوگۆکانیش ئەنجامیان نەبێت و ئاڵۆزییەکان دەستپێبکات ئەوا زیانەکانى ئەمەریکا زۆر زیاتر دەبێت لەو زیانەى ئێران دەیکات، چونکە ئەوان ناچاردەکرێن ناوچەکە جێبهێڵن.
راشیگەیاندوە، ناوچەکە لەژێردەستی ئێراندایە دەتوانن لە تەواوى وڵاتەکانى ناوچەکەوە ئەمەریکا بەئامانج بگرن.
لەبارەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران‌دا، نەسیرزادە جەختیکردوەتەوە رێگە بە هیچ سزایەکی سەربازی نادەن، هیچ دانوستانێکیش لەوبارەیەوە ناکەن.
