عێراق: بەپێى ڕاپۆرتەکان هیچ مەترسەی و هەڕەشەیەک بوونى نیە

24 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق جەخت لەسەر ئەوەکاتەوە، هەموو ئەو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسیانەی لە عێراق کاردەکەن سەلامەتن و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە، و ڕاپۆرتە هەواڵگریەکانیش جەخت لەسەر ئەوەدەکەوە هیچ هەڕەشەو مەترسیەک بوونى نییە.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە هەموو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییەکان کە لە عێراقدا کاردەکەن.
ناوبراو ڕاگەیاند: "چۆڵکردنی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق یان ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێکارێکی خۆپارێزی ڕێکخراوەییە کە پەیوەندی بەوانەوە هەیە، هەروەها پەیوەندی بەبوونی هیچ پێوەرێکی ئەمنی مەیدانییەوە نییە لە چوارچێوەی خاکی عێراقدا".
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو ئەو پێوەرە ئەمنییانەی کە ڕۆژانە پێمان دەگات، پەرەسەندنی سەقامگیری و دامەزراندنی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرتاسەری وڵاتدا پشتڕاست دەکەنەوە".
جەختیشی کردەوە کە "هەموو نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، بهشێوهیهكی ئازادانه و به بێ هیچ ترسیكی كاروباری رۆژانهی خۆیان بهڕێدهخهن به بێ هیچ دڵهراوكێك و سەلامەت و ئازادی پەیوەندی و کاریگەری و بەشێوەیەکی ئاسایی چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن، چ لە پایتەخت، بەغدا، یان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق".
ڕوونیشیکردەوە، "هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان بە کارایی بههێز بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها هەواڵگری و ڕاپۆرتە مەیدانییەکانیش ئاماژە بە بوونی هەڕەشەی ڕاستەقینە ناکەن کە کاریگەرییان لەسەر کاری نوێنەرایەتییەکان یان دۆخی گشتی وڵات هەبێت".
نوعمان لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سهرجهم دهزگا ئەمنییەکان چاودێری سەرجەم پێشهاتەکان دەکەن و بەردەوامیی کارکردن بە ئاستێکی بەرزی ئامادەیی و توانای مامەڵەکردن لەگەڵ هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەپێی ستانداردە پیشەییەکانی پەسەندکراو دووپات دەکەنەوە".
