ئیسرائیل: لە دەرەوەی سنوورەکانمان فرۆکەکانى ئێران دەخەینە خوارەوە

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەرپرسێکی سەربازی سوپاى ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئیران هەر بەئاسمانەوەو لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لێدەکرێت و دەخرێنە خوارەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە"شێری بەئاگاهاتوو" بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر زیاتر لە 100 ئامانجی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران. 

ئێستا زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ئێرانەوە هەڵدراون و بەڕێگاوەن پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتردا بگەنە ئیسرائیل، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لە دەرەوەی سنوورەکانی ئیسرائیل دەست دەکات بە تەقینەوەیان.

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان کرد بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون.

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئوردن بڵاویکردەوە، چەند درۆنێک چوونەتە ئاسمانی و خستوونیەتییە خوارەوە. لە شاری عەممانی پایتەختی وڵاتەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و حکومەت داوای لە خەڵک کرد نەچنە دەرەوە و لە تەنی کەوتوو نزیک نەبنەوە.
 
ئیسرائیل کەوتووەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ وەڵامەکەی ئێران و رێوشوێنی تووند گیراوەتەبەر. یەکێک لە گەورەترین نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە دەستی بە گواستنەوەی بەشەکانی بۆ ژێرزەمین کردووە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش فەرمانی بە کارمەندەکانی کردووە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار